هه‌په‌گه‌: ١٥ داگیركه‌ر سزادران، گه‌ریلایه‌ك شه‌هیدبوو-نوێكراوه‌ته‌وه‌

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له‌رۆژئاوای زاپ و له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌تینا به‌ رۆحی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له‌ داگیركه‌ران ده‌ده‌ن، له‌ ئه‌نجامی چالاكیه‌كان ١٥ داگیركه‌ر سزادران". هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، گه‌ریلا سه‌رحه‌د زیلانیش شه‌هیدبووه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕی رۆژانی رابردوودا ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"هێزه‌كانمان به‌ به‌رخودانی مێژوویی گورزی گه‌وره‌ له‌ داگیركه‌ران ده‌ده‌ن و واده‌كه‌ن كه‌ داگیركه‌ران نه‌توانن خۆیان بجوڵێنن، چالاكیه‌ كاریگه‌ره‌كانیان به‌رده‌وامه‌، له‌و چالاكیانه‌دا به‌ پێشه‌نگایه‌تی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌نجامدراون، هێزه‌كانمان به‌ تاكتیكی گه‌ریلایی سه‌رده‌می نوێ و به‌ شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ جێبه‌جێیان كرد. هێزه‌كانمان كه‌ له‌ رۆژئاوای زاپ و له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌تینا به‌ رۆحی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له‌ داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ١٥ داگیركه‌ر سزادران. هاوڕێمان سه‌رحه‌د زیلان كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا گورزی دژواری له‌ داگیركه‌ران وه‌شاند و برینداربوو، شه‌هید بوو.

سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، چوار جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٣٦ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.

زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر شه‌ڕ و چالاكیه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:

٢٦ی ته‌مموز كاتژمێر له‌ نێوان ١٢:٠٠-١٣:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌بوون و لێیاندان. له‌ چالاكی له‌و گۆڕه‌پانه‌دا كه‌ به‌ چه‌كی سوك و نیشانشكێن ئه‌نجامدرا، لانیكه‌م ٨ داگیركه‌ر سزادران.

گه‌ریلایه‌ك شه‌هیدبوو

به‌ پێشه‌نگایه‌تی هاوڕێمان سه‌رحه‌د زیلان كاتژمێر ١٧:٣٠ هێزه‌كانمان خۆیان به‌ردایه‌ ناو داگیركه‌ران. هێزه‌كانمان به‌ نارنجۆك و چه‌كی سوك چوونه‌ سه‌ر دوژمن و ٤ داگیركه‌ری دیكه‌یان سزادرا و چوونه‌ سه‌ر ته‌رمی داگیركه‌ران. له‌و شه‌ڕه‌ دژواره‌دا هاوڕێمان سه‌حه‌د كه‌ پێشه‌نگایه‌تی چالاكیه‌كه‌ی ده‌كرد و به‌ شێوه‌یه‌كی فیدایی چووه‌ سه‌ر دوژمن و گورزی قورسی لێدا، به‌ سه‌ختی برینداربوو. سه‌رباری هه‌وڵه‌كان فه‌رمانده‌ی فیداییمان و جه‌نگاوه‌ری قاره‌مانی رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رحه‌د زیلان چووه‌ ناو ریزی نه‌مران.

زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێمان سه‌رحه‌د كه‌ شه‌هید بوو به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو:  سه‌رحه‌د زیلان

ناو و پاشناو: شه‌هریار كوده‌كستانی

شوێنی له‌دایكبوون: ماكو

ناوی دایك- باوك: گوڵستان- محه‌مه‌د

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

هاوڕێكه‌مان به‌ قاره‌مانی شه‌ڕی كرد و بووه‌ جه‌نگاوه‌رێكی نمونه‌یی هێڵی گیانبازی. له‌سه‌ره‌تادا له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ نرخی ئه‌و، سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ گیانی فیدایی هاوڕێانی خۆمان بۆ خۆمان بكه‌ینه‌ نمونه‌ و تێكۆشانمان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببه‌ین.


         


        

له‌چالاكی نیشانشكێنیدا ٣ داگیركه‌ر سزادران

٣١ی ته‌مموز كاتژمێر ١٩:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به‌ شێوازی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.

٣١ی ته‌مموز كاتژمێر ٢٢:٤٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به‌ نیشانشكێن داگیركه‌رێك سزادرا.

١ی ئاب كاتژمێر ٠٦:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی داگیركه‌رێك به‌ نیشانشكێن سزادرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی:

٣١ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٢ جار به‌ بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی قورس، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:

٣١ی ته‌مموز درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه‌.

٣١ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سیدا ٤ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

٣١ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كورشه‌ژارۆ، شاخی هه‌كاری و شاخی جودی ٣٦ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

٣١ی ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و چه‌مچۆ به‌ ده‌یان جار به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كران".

هـ . ب