راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چه‌په‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"بۆ سڵاوكردن له جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ چالاكی هێزه‌كانمان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له چالاكیه‌كاندا ٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. هاوكات سه‌نگه‌رێك و دوو سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران.
سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٩ جار به چه‌كی تاكتیكی ئه‌تۆمی و كیمیایی، ٢٠ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
له ٥ی ئابدا كاتژمێر ٠٦:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی سیستمێكی كامێرای حه‌راری داگیركه‌ران تێكشكێنرا.
له ٥ی ئاب كاتژمێر ١١:٢٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به چه‌كی كیمیایی بۆردومان بكه‌ن به سابوتاژ له‌وان درا.
له ٥ی ئابدا كاتژمێر ١٧:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدیان دا. له‌م چالاكییه‌ی هێزه‌كانماندا ٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو. دوای چالاكیه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆردومان كرد. له شه‌ودا و به هه‌لیكۆپته‌ر مردوو و برینداره‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه برده ده‌ره‌وه.
له ٦ی ئابدا كاتژمێر ٠٥:٠٠ له گۆڕه‌پانی بهرخهدانی شاخی جودی به چه‌كی قورس له سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران درا و سه‌نگه‌ره‌كه روخێنرا.
له ٦ی ئابدا كاتژمێر ٠٦:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی سیستمێكی كامێرای حه‌راری داگیركه‌ران تێكشكێنرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ
له ٤ی ئاب كاتژمێر ١٨:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیان دا.
له ٥ی ئابدا له نیوه‌ڕۆدا داگیركه‌ران ویستیان به حه‌فاره و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا، داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك
له ٦ی ئاب كاتژمێر ٠٥:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید شاهانیاندا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٥ی ئابدا تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ٢ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٥ی ئابدا تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٢ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٥ی ئابدا تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و چه‌مچۆ ٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٥ و ٦ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و ساجا ١٢ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٥ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی شه‌هید هاوار و سنینێ خواكورك و گۆڕه‌پانی كانیسارك و گوندی گوزێی گاره ٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٥ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و وه‌رخه‌لێ ١٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٤ و ٥ ئابدا ده‌وروبه‌ری شاخی ئازاد و مه‌تینا و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، ئه‌شكه‌وتی برینداران و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به چه‌كی قورس، كاتیوشا، هاوه‌ن و تانك بۆردومان كران".
هـ . ب