هه‌په‌گه‌: ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران

له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، درۆنێك و سه‌نگه‌رێكی چه‌كی قورس تێكشكێنران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه‌ هێزی پاراستنی بنچینه‌یی گه‌له‌كه‌مانن، كه‌ كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، له‌ دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كان درێژه‌ به‌ به‌رخودانی مێژوویی خۆی ده‌دات. له‌ چالاكی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ٤ داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون، درۆنێك و سه‌نگه‌رێكی چه‌كی قورس تێكشكێنران.

سوپای تورك سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ١٥ جار به‌ بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی، ١١ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٢٦ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس بۆردومان كردووه‌.

زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:

له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٨:٠٠ درۆنێك به‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ده‌سوڕایه‌وه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.

له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٩:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ویستیان تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆمبڕێژ بكه‌ن چالاكی كرا و داگیركه‌رێك سزادرا. ته‌قه‌مه‌نی كه‌ داگیركه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان كه‌وته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانمان.

له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ١٩:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ نیشان شكێن له‌ داگیركه‌رانیاندا و له‌ ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ١٨:٣٠ سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی و گازی ژه‌هراوی تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆردومان كرد. به‌ هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون بكشێنه‌وه‌ و دواتر به‌ چه‌كی قورس تونێله‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ٠٧:٥٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ سه‌نگه‌رێكی چه‌كی قورسی داگیركه‌رانیاندا. له‌ ئه‌نجامدا سه‌نگه‌ره‌كه‌ و دوو چه‌ك كه‌ له‌ ناویدابوو له‌ناو بران و ٢ داگیركه‌ریش سزادران.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین:
له‌ ٢ی ئاب كاتژمێر ١٧:١٥ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی وه‌رخه‌لێ له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ویستیان به‌ حه‌فاره‌ سه‌نگه‌ر دروست بكه‌ن، به‌ چه‌كی قورس چالاكی كرا. دوای چالاكییه‌كه‌ داگیركه‌ران هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی سه‌نگره‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌یان راگرت. 
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌ به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامی داون:
له‌ ٢ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم به‌ بۆمبی تاكتیكی ئه‌تۆمی و چه‌كی كیمیایی ١٥ جار بۆردومان كراون. ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی قورسی ئه‌و مادده‌ كیمیاییه‌ی به‌كارهێنراوه‌، بۆنێكی قورسی بۆیاخ (ره‌نگ) له‌ گۆرشه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌. 
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی قورس كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له‌ ٢ی ئاب درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئامێدی، شاخی به‌هار و به‌رچیا سوڕانه‌وه‌.
له‌ ٢ی ئاب ده‌وروبه‌ری ساجا و چه‌می زاپ و ده‌وروبه‌ری گوندی بانكای مه‌تینا، ده‌وروبه‌ری گوندی گرێ و چه‌مانكێی گاره‌ ١١ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له‌ ٢ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و كوڕه‌ژارۆ ٢٦ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران. 
له‌ ٢ی ئاب له‌ باره‌گای سه‌ربازی بامه‌ڕنێی سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌ له‌ ناو باشوری كوردستاندان به‌ كاتیوشا گۆڕه‌پانی سه‌ری مه‌تینا و ده‌وروبه‌ری گندی بانكا به‌ ده‌یان جار بۆردومان كران. 
له‌ ٢ی ئاب گۆڕه‌پانی قه‌ڵای چه‌مچۆ به‌ چه‌كی قورس و كاتیوشا له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ ده‌یان جار بۆردومان كرا".
هـ . ب