هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "له ٥ چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ٨ داگیركه‌ر سزادران، گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر ١٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ١٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له ئاڤاشین
له ٢٩یی ئابدا داگیركه‌ران كه ویستیان له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ رێگه دروست بكه‌ن كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له حه‌فاره‌ی داگیركه‌رانیاندا. دوای ئه‌و لێدانه‌ی هێزه‌كانمان داگیركه‌رانی سه‌ر حه‌فاره‌كه ناچاربوون هێرشه‌كانی خۆیان رابگرن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:
له ٢٩ی ئابدا له كاتێكدا داگیركه‌ران ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سیپان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی بچن، هێزه‌كانمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه. هێزه‌كانمان كاتژمێر ٠٨:٠٠ له سێ لاوه چوونه سه‌ر داگیركه‌ران. باسكی یه‌كه‌م به نارنجۆك و چه‌ك له داگیركه‌رانیاندا و ٣ داگیركه‌ر سزادران. باسكی دووه‌می چالاكی به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا و ٣ داگیركه‌ر سزادران. باسكی سێهه‌میش چالاكیش به چه‌كی قورس له سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌رانیاندا.
له ٢٩ی ئاب كاتژمێر ١٦:١٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٩ی ئاب كاتژمێر ٢١:١٠ به تاكتیكی نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی درا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٩ی ئابدا له شه‌ودا هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی ویستی سه‌ربازان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی دابه‌زێنێت هێزه‌كانمان له ههلیكۆپتهرهكهیاندا. هێزه‌كانمان به به‌هێزی له ههلیكۆپتهرهكهیاندا و هه‌لیكۆپته‌ره‌كه ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٩ی ئاب سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، ساجا و ئه‌شكه‌وتی برینداران ١٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢٩ی ئابدا سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر به حه‌فاره هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بڕوخێنێت.
له ٢٩ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و كوڕه‌ژارۆ ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم سوڕایه‌وه.
له ٢٩ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی هه‌ككاری، شه‌هید عادل، سیدا و ساجا ١٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٩ و ٣٠ ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شه‌هید عادل، سیدا و ساجا به ده‌یان جار به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
هێزه‌كانی په‌ده‌كه كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی به‌رده‌م داگیركاری درێژه پێده‌ده‌ن. هێزه‌كانی په‌ده‌كه و سوپای توركی داگیركه‌ر پێكه‌وه ئاسایشی ئه‌و رێگه‌یه دابین ده‌كه‌ن و پێكه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه".
هـ . ب