راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
"به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له دژی هێرشی داگیركه‌ری سوپای توركی داگیركه‌ر بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌وڵه‌كانی سوپای توركی فاشیست بۆ شكاندنی به‌رخودانی هێزه‌كانمان، له رێگه‌ی به‌كاهێنانی بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیاییه‌وه، جارێكی تر بێ ئه‌نجام بوون.
له‌چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا ٨ داگیركه‌ر سزادران. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٠ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر، ١١ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كرد.
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٠ ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٢:٠٠، ١٤:٠٠ و ١٦:٤٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سێ جار به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا، كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید دۆغان. له‌و چالاكیانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی روونبووه‌ته‌وه داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٠ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٧:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له راگه‌یه‌نراوی ١٩ی ئه‌یلولدا رامانگه‌یاندبوو، كه له ١٨ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا له دژی داگیركه‌ران كه ویستبوویان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگره‌وه، به سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرابوو. هێزه‌كانمان دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت كه ٢ داگیركه‌ر سزادراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٠ی ئه‌یلول كاتژمێر كاتژمێر ١٨:٠٠ له هه‌رێمی خواكورك له گۆڕه‌پانی شه‌هید كامه‌ران تیمه‌كانمان گروپێك له داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و دواتر لێیاندان.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور
له ٢١ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رانیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ خسته ژێر چاودێرییه‌وه. له كاتژمێر ٠٨:٣٠ كاتێك ٤ داگیركه‌ر كۆبوونه‌وه، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس لێیاندان و له ئه‌نجامدا ٤ داگیركه‌ر سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر:
له ٢٠ ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٤ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له‌١٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٢ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌ی كه كاریگه‌ری دژواریان هه‌یه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٢٠ ی ئه‌یول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر، شه‌هید فه‌لات و شه‌هید باهۆز هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبوونی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار ١٣ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. له هه‌مان كاتدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له كاتژمێر ١٦:٠٠ تا ١٦:٣٠ به گازی بیبه‌ر بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١٩ی ئه‌یلول له گارێ ده‌وروبه‌ری گوندی بێداد، له مه‌تینا ده‌وروبه‌ری گوندی برڤانیس و گوندی شێلازێ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٥ جار بۆردومان كران.
له ٢٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٦ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێم به كاتیوشا به‌ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٢٠ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه".
هـ . ب