هه‌په‌گه به‌ڕێزه‌وه یادی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "جارێكی دیكه به‌ڵێنه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجی به‌رزی شه‌هیدانمان به‌دی بهێنین".
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "جارێكی دیكه به‌ڵێنه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجی به‌رزی شه‌هیدانمان به‌دی بهێنین".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ناسنامه‌ی ٤ی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه، كه ساڵی ٢٠٢٢ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به ئیراده‌یه‌ك كه به ده‌گمه‌ن له مێژوودا ده‌بینرێت، دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌له‌كه‌مان تێكۆشان ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی، ئێراده‌یه‌كی بێ پسانه‌وه و قاره‌مانێتییه‌كی گه‌وره له دژی هێرشی داگیركه‌ران كه پشت به هه‌موو جۆره‌كانی بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌كنیكه‌كانی شه‌ڕ ده‌به‌ستێت، تێكۆشان ده‌كه‌ن. گه‌ریلاكانمان هه‌رگیز سڵیان له قوربانیدان نه‌كردووه‌ته‌وه. هاوڕێیانمان ئۆزگور رۆنی، ئارمانج جه‌مره، ئا‌ڤێستا سیپان و ئه‌نگین تۆڵهڵدان، كه به وشیاری، هه‌ست و باوه‌ڕ به سه‌ركه‌وتن تێكۆشانیان كرد، ڕۆژی ١٧ی ته‌مووزی ٢٠٢٢ له هێرشێكی دوژمن له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون.
ئێمه هاوڕێیانمان، ئۆزگور، ئارمانج، ئه‌ڤێستا و ئه‌نگین كه ڕۆڵه‌ی زۆر به‌نرخی گه‌له‌كه‌مانن، له ساڵیادی شه‌هیدبوونیان به ڕێزه‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان و هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه ئامانجی به‌رزی شه‌هیدان به‌دی بهێنین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆره‌یه:
ناسناو: ئۆزگور ڕۆنی
ناو و پاشناو: ئۆزگور ئالپاسلان
شوێنی لە دایک بوون: وان
ناوی دایک و باوک: قودرەت - موزەفەر
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناوی: ئارمانج جه‌مره
ناو و پاشناو: فاتۆش زوگوڕلی
شوێنی لەدایکبوون: دوزجە
ناوی دایک و باوک: نه‌تیجه – محه‌مه‌د
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئا‌ڤێستا سیپان
ناو پاشناو: ده‌ریا ئالتنتاش
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: په‌ریهان- جه‌وده‌ت
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئه‌نگین تۆڵهڵدان
ناو و پاشناو: حسێن باغجی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: فاتمە – شێخەموس
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ژ.ن