ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گه‌ریلا عه‌لی فوراتی به‌بیر هێنایه‌وه، كه ساڵی ٢٠١٨ له مانیسا شه‌هید بووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌مجۆره‌یه:
"هاوڕێمان عه‌لی فورات كه شوێنكه‌وتووی هێڵی زیلان و جه‌نگاوه‌ری گیانبازی ئاپۆیی بوو، ڕۆژی ١٣ی ته‌مووز ٢٠١٨ له مانیسا، كاتێك له‌سه‌ر ئه‌كه‌كه‌ی بوو، تووشی پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌كی پێ نه‌بوو، له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه شه‌هید كرا. زانیاری له‌باره‌ی روودای شه‌هیدبوونی بۆ ئه‌مه ڕوونبووه‌ته‌وه. له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێمان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
به‌ڵێن ده‌ده‌ین، وه‌ك هاوڕێ عه‌لی، نه‌هێڵین خوێنی شه‌هیده گانبازه‌كانمان كه شوێنكه‌وتووی هیڵی زیلانن، به‌فیڕۆ بچێت، ڕێپێوانی گیانبازیان بۆ خۆمان بكه‌ینه بنه‌ما و ئامانجه‌كانیان بگه‌یه‌نییه سه‌ركه‌وتن.
زانیاری له‌باه‌ره‌ی هاوڕێمان عه‌لی فورات به‌م جۆره‌یه:
ناسناوی: عەلی فورات
ناو و پاشناو: ناجی دایانگاچ
شوێنی لەدایکبوون: به‌دلیس
دایک-باوک: حوسنا-قاسم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی تەمووزی ٢٠١٨ / مانیسا
ژ.ن