له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "چالاكییه‌كان به شێوازی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ و تیمی گه‌ریلای گه‌ڕۆك و به‌رخودانی مێژوویی هێزه‌كانمان به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه به‌رامبه‌ر چالاكی هێزه‌كانمان ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، ناجوامێرانه چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له چالاكی هێزه‌كانماندا ٧ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
زانیاری فراوان له باره‌ی چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له هه‌رێمی ئاڤاشین:
٤ی ئایاری كاتژمێر ٠٨:٣٠ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان له دژی داگیركه‌ران به رێبازی نیشانشكێن چالاكیان كرد. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٤ی ئایار له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه ده‌یانویست به ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، هێزه‌كانمان له كاتژمێر ١٣:٠٠ به سابوتاژ چالاكیان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
٤ی ئایار كاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٥:٢٠ هێزه‌كانمان له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێیاندا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك كه چه‌كی ئه‌ی فۆڕی به‌كارده‌هێنا به نیشانشكێن سزادرا.
٤ی ئایار كاتژمێر له نێوان ١٣:٠٠-٢١:٢٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه به هه‌لیكۆپته‌ر و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا.
له هه‌رێمی زاپ:
٤ی ئایار كاتژمێر ١٧:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی گوڕه‌ژارۆ، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید هارونیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٤ی ئایار كاتژمێر ١١:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕه‌ش له دژیی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست له شاخی شه‌هید سورخوێنه‌وه بچنه شاخی شه‌هید كورتای، له سێ قۆڵه‌وه به شێوه‌ی هاوكات به نیشانشكێن چالاكی كرا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوون.
٣ و چواری ئایار له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كورشه‌ژارۆ و شه‌هید شاهین سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانی ئه‌نجامدا.
هێرشەکان بێ پسانەوە بەردەوامن
بۆردومانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بێ پسانەوە بەردەوامن. لە رۆژێکدا ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا ناوچەکە بۆردومان دەکرێن. بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە هیج زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت. زانیاری بەرفراوان لەبارەی بۆردومانەکان بەم جۆرەیە:
٤ی ئایار لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخودان کارکەر دوو جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا. هەر ئەو رۆژە گۆڕەپانی چەمچۆ لەلایەن قەرەقۆڵەکانی سەرسنوورەوە بە کاتیوشا بۆردومان کرا.
٤ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ گۆڕەپانی شاخی زەنگلێ لە هەریمی گارە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.
٤ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ٢١:٠٠-٠٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران. هەر ئەو رۆژە کاتژمێر لە نێوان ١٩:٠٠-١٩:٣٠ دا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی شاخی هەکاری لەلایەن قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا بۆردومان کرا.
٤ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ١٨:٣٠-١٩:١٠ لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی کۆماسۆر و لۆلان، گۆڕەپانی شاخی شەهیدان ٣ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران".
هـ . ب