ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، له‌باره‌ی سێ گه‌ریلا كه ئه‌مساڵ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
"له دژی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیرمكهر، تێكۆشانمان له سه‌رانسه‌ری كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا بێ وچان به‌رده‌وامه. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان هێرشه‌كانی دوژمن بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، به به‌رخۆدان له‌سه‌ر هێڵی گیانبازی تێكشكاندووه و تێچوو و قوربانی زۆریان داوه و پێداگرن له‌سه‌ر به‌رخۆدانه‌كه‌یان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ڵێنه‌كه‌یان له‌باره‌ی تاجداركردنی تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه‌ی گه‌ل، به سه‌ركه‌وتن ببه‌نه‌سه‌ر. له‌م تێكۆشانه ئه‌فسانه‌یه‌دا به قاره‌مانێتی گه‌وره، ئه‌ڤێستا تێكۆشین له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٣ و هاوڕێیانمان باوه‌ڕ ئارین و زنار سهرێچیا له مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣ شه‌هید بوون.
سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئا‌ڤێستا، باوه‌ر و زنار، كه زۆر پابه‌ندی هاوڕێیه‌تی بوون و به بێ ترس تێكۆشانیان كرد و شه‌هیدبوون و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به‌مجۆره‌یه:
ناسناوی: ئا‌ڤێستا تێكۆشین
ناو و پاشناو: مزگین ئاشكارا
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: ئامینە – بەشیر
كات و شوێنی شەهیدبوون: حوزەیرانی ٢٠٢٣/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: باوەر ئارین
ناو و پاشناو: مەسعود دەمیرکان
شوێنی لە دایک بوون: وان
ناوی دایک و باوک: په‌رو-سادق
كات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٣/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: زنار سهرێچیا
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د عەبدولخانی
شوێنی لەدایک بوون: حەسه‌كه
ناوی دایک و باوک: حه‌نا-عبدولخانی
كات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٣/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا
ژ.ن