ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌ی شه‌هید، ده‌مهات بێداری به‌بیرهێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ له ئه‌نجامی هێرشێكی دوژمن، له دێرسیم شه‌هید بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"ده‌مهات بێ‌دار، یه‌كێك له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه، ڕۆڵه‌ی جوامێری گه‌لی مێردینه، كه گه‌لی سه‌رهه‌ڵدانه، له ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ له ئه‌نجامی هێرشی دوژمن شه‌هید بوو و چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه. هاوڕێ ده‌مهات بێ وچان درێژه‌ی به ڕێپێوانی شۆڕشگێڕی دا، له هه‌موو شوێنێكی كوردستان گه‌ریلایه‌تی كرد، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان له دژی داگیركه‌ران تێكۆشانێكی بێهاوتای ئه‌نجامدا و مۆری خۆی له مێژووی تێكۆشانه‌كه‌مان دا.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخ هه‌ڤاڵمان ده‌مهات و هه‌موو گه‌لی مێردین ده‌كه‌ین.
ناسنامه‌ی هاوڕێ ده‌مهات به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: ده‌مهات بێ‌دار
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د جان كۆركماز
شوێنی له‌دایكبوون: نسێبین
ناوی دایك و باوك: ناجیه – ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠/ دێرسیم
ژ.ن