هه‌په‌گه: شه‌هیدانی زاپ پێشه‌نگانی به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یین
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاكراكرد كه له زاپ شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "هاوڕێیانمان باهۆز، كامه‌ران، زانا و هه‌ره‌كۆل بوونه قاره‌مان و نوێنه‌رانی كوردایه‌تی ئازاد".
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاكراكرد كه له زاپ شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "هاوڕێیانمان باهۆز، كامه‌ران، زانا و هه‌ره‌كۆل بوونه قاره‌مان و نوێنه‌رانی كوردایه‌تی ئازاد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به‌و گه‌ریلایانه‌ی له زاپ شه‌هیدبوون ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
"له دژی داگیركاری سوپای توركی داگیركه‌ر كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی زاپ ده‌ستیپێكردووه، به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به شكۆوه به‌رده‌وامه. له‌و شه‌ڕه دژواره‌دا داگیركه‌ران نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی خۆیان و گه‌یشتوونه‌ته كۆتایی. بێگومان له سه‌رنه‌كه‌وتنی دوژمن‌دا تاكتیكی شه‌ڕی نوێ، بوێری گه‌وره، گیانی فیدایی و رێكخرابوون به شێوه‌ی تیمی گه‌ریلای گه‌ڕۆكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان خاوه‌ن رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. هه‌موو كات كه دوژمن ده‌یه‌وێت بجوڵێت، هاوڕێیانمان گورزی قورسیان لێده‌ده‌ن. به تیمی گه‌ڕۆك كه هاوڕێیانمان باهۆز، كامه‌ران، زانا و هه‌ره‌كۆل له‌ناویاندا بوون و پێشه‌نگایه‌تیان له به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی كرد، گورزی قورس له دوژمن وه‌شێنرا. له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌م هاوڕێیانه‌مان شه‌هید بوون.
زانیاری له باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: باهۆز ژین‌دا
ناو و پاشناو: ساڵح یوسف
شوێنی له‌دایكبوون: تل ته‌مر
ناوی دایك-باوك:چنار-دڵدار
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: كامه‌ران گابار
ناو و پاشناو: عه‌بدولوه‌هاب به‌یرات
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك-باوك: ڤهتحا-مه‌جید
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: زانا تۆڵهه‌ڵدان
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د خدر ئه‌حمه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: قامیشلۆ
ناوی دایك-باوك: مریه‌م-خدر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: هه‌ره‌كۆل تێكۆشه‌ر
ناو و پاشناو: رێناس یوسف
شوێنی له‌دایكبوون: گركێ له‌كێ
ناوی دایك-باوك: نهجودا- ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ
هاوڕێیانمان باهۆز، كامه‌ران، زانا و ههركۆل بوونه نوێنه‌ری كوردانی ئازاد و قاره‌مان. سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی قاره‌مانمان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئه‌ركی شۆڕشه‌ی كه ئه‌وان به ئێمه‌یان سپاردووه، به دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
هـ . ب