هه‌په‌گه‌ تۆڵه‌ی سه‌نده‌وه‌: ١٦ داگیركه‌ر سزادران، ٤ سه‌نگه‌ر روخێنران-نوێكراوه‌ته‌وه‌

هه‌په‌گه‌: گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كفری، شه‌نگال و مه‌خمور شه‌هیدكران، چالاكیان كرد. له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ١٦ داگیركه‌ر سزادران، جبه‌خانه‌یه‌ك و ٤ سه‌نگه‌ر روخێنران. گورز له‌ ٢ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنرا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"سوپای توركی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كۆتایی هاتووه‌، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌لی كوردی مه‌ده‌نی و بێتاوان. ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ركات له‌ گه‌ریلاوه‌ گورزی به‌رده‌كه‌وێت و پلانه‌ داگیركارییه‌كانی بێ ئه‌نجام ده‌بن، گه‌له‌كه‌مان ده‌كوژێت، فاشیزم ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و هه‌وڵده‌دات رژێمی فاشیستی هان بدات. گه‌لی كوردستان كه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ فێری به‌رخودان و رێبازی دروستی شه‌ڕ بوو، تائێستا سه‌ری بۆ داگیركه‌ران دانه‌نه‌واندووه‌، له‌ئێستاش به‌دواوه‌ هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نادات، هه‌روه‌ها رێگه‌ نادات به‌ خاین و نۆكه‌ران و به‌ به‌رخودان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئازادی مسۆگه‌ر ده‌كات. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه‌ دڵیان به‌رده‌وام بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌دات، بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌مان كه‌ له‌ كفری، شه‌نگال و مه‌خمور شه‌هیدكران چالاكیان ئه‌نجامدا.

له‌ ٥ چالاكی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانماندا ١٦ داگیركه‌ر سزادران، ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون و ٤ سه‌نگه‌ری داگیركه‌رانیش له‌ناو برای. گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی و هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودای ٧ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٦ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٥ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به‌ ده‌یان جاریش به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كرد. سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ و ئه‌شكه‌وتی بریندارانیش هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت، په‌ده‌كه‌ش له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی زیاتر هاوكاری سوپای تورك ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌ دروست بكات.

زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر شه‌ڕ و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:

له‌ ٢٦ی ئاب كاتژمێر ٢١:٣٥ له‌ شاخی شه‌هید پیردۆغان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكییه‌كی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلاییان ئه‌نجامدا. باسكی یه‌كه‌می چالاكی خۆیان به‌ردایه‌ ناو داگیركه‌ران، چوونه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كان و به‌ نارنجۆك و چه‌كی نیوه‌ ئۆتۆماتیك سێ سه‌نگه‌ری دوژمنیان رووخاند و ٨ داگیركه‌ریان سزادا. باسكی دووه‌می چالاكی به‌ چه‌كی نیو ئۆتۆماتیك و نیشانشكێن له‌ سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌رانیادا و ٢ داگیركه‌ر كه‌ له‌وێدابوون سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون. تیمه‌كانمان به‌ شێوازی هه‌ڵۆ و به‌ سه‌ركه‌وتوویی چالاكی به‌ ئه‌نجامیان سه‌رخست. له‌ كاتی كشانه‌وه‌دا هێرشی ئاسمانی كرا و له‌و هێرشه‌دا هاوڕێمان رۆناهی ده‌ڤریم شه‌هید بوو.

له‌ هێرشی ئاسمانیدا هاوڕێمان رۆناهی ده‌ڤریم شه‌هید بوو

زانیارییه‌كان له‌ باره‌ی هاوڕێمان رۆناهی كه‌ شه‌هیدبوو به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: رۆناهی ده‌ڤریم

ناو و پاشناو: به‌رفین سه‌رحه‌دلی

شوێنی له‌دایكبوون: وان

داوی دایك- باوك: فاتمه‌- فه‌رهاد

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

له‌سه‌ره‌تادا بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی وڵاتپارێز كه‌ ژنێكی قاره‌مانی وه‌ك هاوڕێمان رۆناهیان پێشكه‌ش به‌ گه‌له‌كه‌مان كرد، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی خۆمان له‌ ئه‌ردیشی وڵاتپارێز و گه‌لی كوردستان وڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه‌ جارێكی تر به‌ڵێن دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان رێبكه‌ین و سه‌ربكه‌وین.

گورز له‌ سكۆرسكی وه‌شێنرا

له‌ ٣٠ی ئابدا له‌ كاتژمێر ٢١:٠٥ هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی كه‌ ده‌یویست له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی سه‌رباز دابه‌زێنێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج. هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی كه‌ گورزی هێزه‌كانمانی به‌ركه‌وت، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دابه‌زێنێت، ناچاربوو له‌ هه‌رێمه‌كه‌ بڕوات.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس:

له‌ ٣٠ی ئابدا هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌ ده‌یویست به‌ شه‌و بۆردومانی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بكات، له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج. به‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوو له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ بچێت.

له‌ ٣٠ ئابدا كاتژمێر ٢٢:٠٠ دا تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ریاندا كه‌ ده‌یویست گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بۆردومان بكات. له‌ ئه‌نجامدا گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر وه‌شێنرا و هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ش ناچار بوو له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ بچێت.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك:

له‌ ٣٠ی ئابدا كاتژمێر ٠٩:٠٠ له‌ هه‌رێمی خواكورك، له‌ دژی داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید ده‌روێش به‌ چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان له‌ داگیركه‌رانیاندا كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری جبه‌خانه‌یه‌ك كۆببوونه‌وه‌. له‌و چالاكییه‌دا شه‌ش داگیركه‌ر سزادران و جبه‌خانه‌ی داگیركه‌رانیش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو چوو. دوای ئه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كه‌ له‌ناوچوو له‌دوای یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ روویدا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ٣٠ی ئابدا له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، ساجا و ئه‌شكه‌وتی برینداران سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٧ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ٣٠ی ئابدا سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و وه‌رخه‌لێ هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ر و تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت. داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا سه‌گ بنێرنه‌ ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، به‌ڵام سه‌گه‌كان نه‌چوونه‌ ناو تونێله‌كه‌وه‌.

له‌ ٣٠ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شه‌هید عادڵ شه‌ش جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ٣٠ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم سوڕایه‌وه‌.

له‌ ٣٠ ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٥ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٣٠ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید عادل، چه‌مچۆ و سیدا به‌ ده‌یان جار به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كران.

په‌ده‌كه‌ هێشتاش رێگه‌ بۆ داگیركه‌ران خۆش ده‌كات

هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به‌رده‌وامن كه‌ به‌ هاوكاری سوپای توركی داگیركه‌ر رێگه‌ دروست ده‌كات. له‌ شه‌وی ٣٠ی ئابدا له‌ كاتی دروستكردنی رێگه‌دا سه‌ربازانی تورك به‌ لایت رێگه‌ له‌ هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌ نیشان ده‌ده‌ن و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن".

هـ . ب