هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا یادی ئازاد چه‌ولیك (عیرفان كلیچ)ی كرده‌وه، كه ساڵی ٢٠١٩ له زیندانی كاندرای شه‌هید بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"هاوڕێمان ئازاد چه‌ولیك، ڕۆژی ٣ی ته‌مووزی ٢٠١٩ له زیندانی كاندرا له ناوچه‌ی كۆجاعهلی، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌دیل گیرابوو، شه‌هید بوو. هه‌وڵدرا له ڕێگه‌ی به‌دواداچوون چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونی هاوڕێمان ئازاد ئاشكرا بكرێت. به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، هاوڕێمان ئازاد كاتێك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌دیل گیرابوو، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی دڕندانه‌ی دوژمن شه‌هید بووه. توێكاری ته‌رم و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌رمه‌كه‌یان بینیوه، ئه‌وه‌یان پشتڕاستكرده‌وه. شه‌هید كردنی هاوڕێیه‌كمان به‌مشێوه‌یه، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌دیل گیرابوو، هه‌م له دژی یاسای ده‌وڵه‌تی تورك و هه‌میش له دژی یاسا نێونهتهوهیهكانه كه ده‌وڵه‌تی تورك واژۆی كردوون، هه‌م له دژی ماف و یاساكانی شه‌ڕ و هه‌میش له دژی ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تییه. له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی شه‌هیدكردنی شه‌ڕڤانێكی ئازادی، كه بێ چه‌ك و بێ به‌رگری بوو، كارێكی نامه‌ردانه‌یه.
هاوڕێمان ئازاد، كه جه‌نگاوه‌رێكی فیدایی ئاپۆیی بوو، له قۆناغی تێكۆشانی كارادا، هه‌روه‌ها له زیندانیش‌دا خۆڕاگرێك بوو كه سه‌ری دانه‌نواند. گیانبازێك بوو، كه له‌پێناو تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان خۆی فیدا كرد. هاوڕێمان ئازاد له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا سازشی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جه‌نگاوه‌ری خۆی نه‌كرد و به هێڵی به‌رخۆدانی پارهتهكهمان په‌كه‌كه وه‌فادار بوو.
هاورێمان ئازاد به به‌های شه‌هیدبوونی، له دژی دوژمن تاكۆتا هه‌ناسه‌ی خۆڕاگری كرد.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه بهرنرخهكهی و خه‌ڵكی چه‌ولیك و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان‌مان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تی هاوڕێ ئازاد به‌ڵێن ده‌ده‌ین، تۆڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدانمان بكه‌ینه‌وه، خوێنی ئه‌وان به فیرۆ ناچێت.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاڕێمان ئازاد چه‌ولیك به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: ئازاد چه‌ولیك
ناو و پاشناو: عیرفان كلیچ
شوێنی له‌دایكبوون: چه‌ولیك
دایك و باوك: سه‌بریه-مسته‌فا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ته‌مووزی ٢٠١٩/ زیندانی كاندرای
ژ.ن