هه‌ر كورد بێت، ئیتر ته‌مه‌ن به‌لایه‌وه گرنگ نییه
مه‌ده‌نی ئۆزه‌ر سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دایكه ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و باوكه ته‌مه‌ن ٧٩ ساڵه‌كه‌ی كه له زینداندان و وتی، "بۆ سیستم ته‌مه‌نی كورد گرنگ نییه، چ ٧ ساڵ بێت، چ ٧٠ ساڵ".
مه‌ده‌نی ئۆزه‌ر سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دایكه ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و باوكه ته‌مه‌ن ٧٩ ساڵه‌كه‌ی كه له زینداندان و وتی، "بۆ سیستم ته‌مه‌نی كورد گرنگ نییه، چ ٧ ساڵ بێت، چ ٧٠ ساڵ".
مه‌ده‌نی ئۆزه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه دایك و باوكی زیاتر له سێ مانگه له زینداندان و وتی، "ئه‌گه‌ر ماوه‌ی راگرتنیان له زیندان زیاتر بخایه‌نێت كێشه ته‌ندروستییه‌كانیان دژوارتر ده‌بێت. نیگه‌رانی و دڵهڕاوێكێی ئێمه‌ش زیاتر ده‌بن".
له ناوچه‌ی ئارته‌مێتانی وان، مه‌قبوله ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی هادی ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٧٩ ساڵ له ٢٤ ته‌مموزی ٢٠١٨ له میانی هه‌ڵكوتانی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ده‌ستگیركران. له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان دۆسیه له دژی ئه‌و دوو هاوژینه كرایه‌وه. دادگای خۆجێیی سزای دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ر ئۆزهرهكاندا سه‌پاند و دادگای باڵاش ئه‌و سزایه‌ی په‌سه‌ند كرد. له هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌و دوو هاوژینه له ٩ی ئایاره‌وه ده‌ستگیركران و گواسترانه‌وه بۆ زیندان. ئه‌و دوو هاوسه‌ره ١٠٥ رۆژه به‌دیل گیراون.
سیستم ته‌مه‌نی كوردانی بۆ گرنگ نییه
كوڕی ئه‌وان مه‌ده‌نی ئۆزه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كرده‌وه نایاساییانه ده‌كه‌ن چاوه‌ڕوانی دادپه‌روه‌ری، ماف و یاسایان نییه. ئۆزه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه كرده‌وه‌ی ئێستا به‌ره‌نجامی رق و قینه به‌رامبه‌ر به كوردان و وتی، "بۆ سیستم ته‌مه‌نی كوردان گرنگ نییه، چ ٧ ساڵ بێت چ ٧٠ ساڵ. ئه‌و مرۆڤانه پێویستیان به هاوكارییه. بۆ ئه‌وه نابن كه له زینداندا بهێڵرێنه‌وه. هه‌ردووكیشیان نه‌خۆشن".
نیگه‌رانی ئێمه زیاتر ده‌بن
ئۆزه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر و دایك و باوكی زیاتر له زیندان رابگیرێن دۆخی ته‌ندروستیان زۆر دژوار ده‌بێت و وتی، "دایكم ئه‌گه‌ری نییه زۆر بژی. نیگه‌رانی ئێمه زیاتر ده‌بن. له‌و رووه‌وه زۆر هه‌وڵماندا، رای گشتیش له‌سه‌ری دروست بوو، هه‌ندێك لایه‌ن و پارتی سیاسی پشتگیری‌یان كرد. به‌ڵام سیستم خۆی كه‌ڕ و كوێر ده‌كات".
ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه به دیل ده‌گیرێن
ئۆزه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه سیستم نه‌ته‌نیا چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه، به‌ڵكوو ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به دیل گرتووه و وتی، "له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و دهروننیهوه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه بكات".
هـ . ب