لە ٢٣ی مانگی ڕابردووەوە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشیکی فراوانی بۆسەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە بۆ سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بە شێوازێکی زۆر دڕندانە کوردستان بۆردوومان دەکات، سوپای دێنێتە ناو خاکی باشوری کوردستان بەبێ ئەوەی هێچ حیسابێک بۆ حکومەتی هەرێم و عێراق بکات.
تەواوی ئەو خاکەی تورکیا لە باشوری کوردستان داگیرکردوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە قەبارەی وڵاتێکی وەک لوبنان دەبێت، بەڵام لە ئاستی ئەو داگیرکارییانە و ئاوارەبوونی گوندنیشنانی ئەو هەرێمە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگیی هەڵبژاردووە و هیچ هەڵوێستێکی نییە.
لەسەر ئەو خەمساردی و بێدەنگییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا لە ماوەی ڕابردوو زۆرترین ڕەخنە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام حکومەت لە باتی ڕاستکردنەوەی کەموو کوڕیەکانی خەریکی نمایشێکی سەرنجڕاکیشە.
لەم هەفتەیە خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر لە مێرسین-ی تورکیا لە لایەن گروپێکی ڕەگەزپەرستی تورکیەوە هێرشیان کرایە سەر و بە سەختی برینداریان کردن، هەر زوو هەر یەکە لە حکومەتی پارێزگاری هەولێر، بەرپرسی فەرمانگەی پەێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانیاندا ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد، ئەوە شتێکی ڕەوایە بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتییانی هەرێم لە هەرشوێنێکی دونیا بن، بەڵام هاووڵاتییانی گوندی کێستەش لە بناری چیای مەتینا هەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستنان، کە ڕۆژانە دەوڵەتی تورکیا گوندەکەیان بۆردوومان دەکات، گەلۆ حکومەتی هەرێم هەڵوێستی چییە لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانە؟
نووسەر و چالاکی سیاسی لەتیف فاتح فەرج دەربارەی ئەو نمایشەی حکومەتی هەرێم بەم شێوازە تێروانینی خۆی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەربڕی و وتی:"هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و بێده‌نگ نه‌بوون له ئاست ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی له مێرسین گورگه بۆره‌كان به خێزانه ههولێریهكهیان كرد، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاكارییه و ئه‌ركیشه له سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدا له سه‌ر هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كورد بێیته ده‌نگ كه توركیا سوكایه‌تی پێده‌كات، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه توركیا به بیانوی قۆڕ له ناو هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانی هه‌رێم تیرۆر ده‌كات و ده‌كوژێت، سه‌رانی هه‌رێم بوێری ئه‌وه‌یان نییه هیچ بڵێن، ته‌نانه‌ت له سه‌ر ڕوادهكهی پێشتری ترابزۆن و ئاڵای كوردستان هیچیان نه‌وت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی توركیا به ئاشكرا له ناو جه‌رگه‌ی كوردستان كهڵهگایی ده‌كات و چی بووێت ده‌یكات، بێئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێك نقه‌ی لێوه بێت".
هەر وەها ئەوە نوسەرە وتیشی: "سه‌یر ئه‌وه‌یه له روداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستی توركیا سه‌رانی هه‌رێم هه‌میشه په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خه‌تای په‌كه‌كه‌یه، بێئه‌وه‌ی به وشه‌یه‌ك ناوی توركیا بێنن، بۆ سوكایه‌تیش به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژ نییه له فڕگه‌كان، له سه‌ر شوێنی كار و له شوێنگه‌لی دیكه سوكایه‌تی به كورد نه‌كرێت، كوردی باشور بێت یان كوردی شوێنه‌كانی تر، تۆ بڵێی لای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردی عه‌فرین و كوردی هه‌ولێر دوو كوردی جیاواز بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ههولێریهكه شایانی داكۆكی و عفرینیهكه شایانی له بیر چوون بێت، ئاخر به‌و جۆره ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی هه‌مان دابه‌شكردنی فاشیزمی توركه‌وه كه گوایه كوردی باش و كوردی خراپ هه‌ن .
ئه‌و ره‌فتاره‌ی مێرسینی گورگه بۆره‌كان هه‌مان ره‌فتاری ئه‌وانه‌یه كه له سه‌ر گۆرانی كوردی گه‌نجی كورد ده‌كوژن، ناكرێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی دووفاقیانه‌ی له ته‌كدا بكات".
ژ.ت