ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا خەبەردا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس هەڵسەنگاندنی پێشکەش کرد و هەریەک لە ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڵرەحمان کزلی بە بیرهێنایەوە و وتی، "لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژیەکان دەکەین".
هێلین ئومێد ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک نەک هەر بۆ کوردان، بۆ هەموو گەلانی جیهان کێشەیە، خاوەنی کەسایەتی و کاراکتەرێکی قڕکەرە و وتی، کۆمەڵکوژیە مەرەش، کۆمەڵکوژی ١٩ی کانونی یەکەمی زیندانەکان، کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی و کۆمەڵکوژی پاریس بەڵگەن لەسەر ئەوە.
هێلین ئۆمێد باسی لەوەکرد، کە دەوڵەتی کۆماری تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا لە راستیدا دەوڵەتێکە کە لە دژی هەموو گەلان دروست بووە و رایگەیاند، کە دەبێت گەلانی تورکیا ئەو راستیەی دەوڵەت ببینن.
هەڵسەنگاندنی هێلین ئومێد بەم جۆرەیە:
سەرەتا سڵاو لە بەرخودانی ئیمراڵی دەکەم. دەگەینە کۆتایی ساڵێکی تر. لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەرکردنی پرسی کورد، بەرخودانێکی گەورە دەستیپێکرا. هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بووە سەرچاوەی ئەم بەرخودانە. بەم جۆرەش ماڵئاوایی لە ساڵێک دەکەین و پێدەنێینە ساڵێکی نوێوە. ساڵی نوێ لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم.
چالاکییەکانی ١٠ی کانونی یەکەم واتادار بوون
سیستمی قڕکردن لە ئیمراڵی بەهەموو دژواری خۆیەوە بەردەوامە. هەربۆیە ساڵی ٢٠٢٣ لە راستیدا بووە ساڵێکی بەو جۆرە. واتە بە دەوری هەڵمەتی "کات کاتی ئازادیە" بەرەوپێش چوو. ئەو ستراتیژی و مامەڵەیە راست و دروست بوو. هەم بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەمیش بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. لەم چوارچێوەدا ئێمە هەڵمەتەکەمان بەرەوپێش برد. وەک قۆناغێکی گرنگی هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە، دۆستان هەڵمەتێکی نوێیان دەستپێکرد. وتیان کە ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ قەوارە و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد. ئەمە زۆر واتادار بوو، ١٠ی کانونی یەکەم لە سەرتاسەری جیهان وەک مەراسیمێک، رۆژی خوێندنەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ سازکرا. ئەمە زۆر واتادارە و بە نرخە. ١٠ی کانونی یەکەم لەهەمان کاتدا رۆژی مافەکانی مرۆڤە. هەموان بە جۆش و خرۆشەوە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆیان خوێندەوە و هێنایە سەر زمان. دەبێت مرۆڤ درێژە بەوە بدات.
دەبێت ئێمە هەم بیخوێنینەوە و هەمیش بە کردار جێبەجێیان بکەین
بەڵێ، لە زۆر ناوچەی جیهان خوێندرانەوە. بەڵام لە کوردستان، لە تورکیا، سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە وەک پێویست جێبەجێنەکرا. وەک ئەوە شتێکی بەو جۆرە بوونی هەبێت؛ خۆی لە خۆیدا رێبەر ئاپۆ خەڵکی ئەم جوگرافیایەیە، هی ئێمەیە، خۆی لە خۆیدا لە نێو ئێمەدا سەریهەڵداوە، دەزانین و لێی تێدەگەین. بەم جۆرە شتێک لەبیر دەکرێت. بە دڵنیایەوە ناراستە، هەڵەیە. پارادایمی رێبەر ئاپۆ بە یەک جار خوێندنەوە لێی تێناگەن؛ کەواتە چۆن بیخوێنینەوە، لێی ورددەبینەوە و تیایدا قووڵ دەبینەوە و دەبینین زۆر ئاستی هەیە. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ئەم پاڕادایمە، ساڵی جارێک دەیخوێنینەوە. بەردەوام هەڵسەنگاندنەکانی رێبەر ئاپۆ دەخوێنینەوە. بەردەوام گفتوگۆ لەبارەی ژیانی رێبەر ئاپۆ دەکەین. هەوڵ دەدەین ئەنجامێکی لێبەدەستبهێنین. ئێمە بەم جۆرە خۆمان پەروەردە دەکەین، بەهێز دەکەین، هەوڵ دەدەین کە بەم جۆرە بژین و هەموو جارێکیش ئێمە ئەوە بە یەکتر دەڵێین. دەڵێین ئەوەمان خوێندبووە بەڵام ئەوەمان نەبینیبوو. بۆ نمونە لە پارێزنامەدا بابەتێکی بەم جۆرە هەبوو. ئێمە چۆن ئەوەمان نەبینی، بۆ نمونە بۆچی بەو جۆرە تێنەگەیەشتین؟ هەرکە مێشکی مرۆڤ بەرەوپێش دەچێت، شێوازی روانین دەگۆڕدرێت، ئەو شوێنەی تۆ لێی دەڕوانی دەگۆڕدرێت. پاڕادایمی رێبەرایەتی وەک دەریایەک وایە. هەربۆیە دەبێت بەتایبەتی کۆمەڵگای کورد، گەلانی هەرێمەکەش لە چوارچێوەی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆدا، جیهانی هزری ئەو و شێوازی ژیانی ئەو بخەنە بەر لێوردبوونەوە و خۆیان پەروەردە بکەن. بەڵام هەڵبەت ئەوەش بەس نییە. بۆ نمونە بڵێین لەلایەکی دیکەی جیهانەوە بۆ گەلان، مرۆڤەکان، رۆشنبیران و دەستەبژێران تێگەیشتن لە تێبەر ئاپۆ واتادار و بەنرخە. بەڵام بۆ مرۆڤەکانمان لە هەرێمەکە، بە تایبەتی بۆ کوردان تەنیا تێگەیشتن بەس نییە، تێگەیشتن بەکردەوە جێبەجێکردنیەتی. ئەوەی دیکەش دەبێت مرۆڤ پراتیکی ئەو پاڕادایمە، واتە پراتیکی سیستمی بیرکردنەوەی رێبەرایەتی بۆ دەربکەوێت. ئەگەر ئێمە رێبەر ئاپۆ وەک رێبەرایەتی قەبوڵ دەکەین، خۆشمان دەوێت، ئەو بە راست دادەنێین، ئێمە دەتوانین لە رێبەرایەتیمان تێبگەین، لە کردەوەدا ببینە نوێنەر ئەو و خاوەنداری لە ئەرکەکەمان بکەین.
لە ئیمراڵی بابەتی سزای دیسپلین هێشتا لە ئارادایە و لە راستیدا ئێمە وەک پێویست کاردانەوە لە بەرامبەریدا نیشان نادەین. سەردان و پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن پارێزەرانەوە بەردەوامە. سەرلێدان و بەرزکردنەوەی داواکاری لەلایەن بنەماڵەی رێبەرایەتی و هەڤاڵانی دیکە کە لە ئیمراڵین بەردەوامە. بەڵام ئەوەتا نزیکەی ٣ ساڵە گۆشەگیرییەکی رەها لەئارادایە. بە راستیش دەربڕینی بە چەمکی گۆشەگیری پڕاوپڕ واتای پێنادات. قەوارە و دۆخێکی بەدیلگرتنە، قەوارەیەکی بەدیلگرتن لە دژی رێبەرایەتی جێبەجێ دەکرێت. لە راستیدا بەو جۆرە گەلی کورد ئەشکەنجە دەدرێت.
یەک لە کاربەدەستانی سی پی تی لێدوانی بۆ ئۆزگور پۆلیتیکادابوو. ئەو کاربەدەستەی ئاماژەی پێکرا بەر لە ٣-٥ ساڵ ئەرکدار بووە، واتە لەگەڵ رێبەرایەتی دیداری ئەنجامداوە. هەلومەرجی رێبەر ئاپۆی چاودێری کردووە. دەڵێت، دۆخێکە کە بە دڵنیاییەوە مرۆڤ ناتوانێت تیایدا بەرگە بگرێت. ئێستا ئەو هەموو ماوەیە بەسەریدا تێپەڕبووە و مامەڵەی ئەشکەنجەکارانە زیاتر بووە. لە وەها دۆخێکدا دەبێت ئێمە جگە لە ئازادی رێبەر ئاپۆ قسە لە سەر هیچ شتێکی دیکە نەکەین. سیاسەتی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە ئێمە تەنیا رازی بین بە دیدارێک. لەئێستا بە دواوە وەک گەل و بزوتنەوەکەمان ئێمە جگە لە ئازادی رێبەرایەتیمان نابێت بە هیچ شتێکی دیکە رازی بین. دەبێت گەلەکەمان هەموو مۆدێلەکانی چالاکی خۆی بە گوێرەی ئەوە رێکبخات، بە گوێرەی ئەوە بەشداری لە پرۆسەکەدا بکات و چالاکیەکانی خۆی لە سەر ئەو بنەمایە رێکبخات. من لەو بڕوایەدام، کە گەلەکەمان زیاتر درک بەوە دەکات. بە بێ ئازادی رێبەر ئاپۆ، ناتوانێت هەناسە بدات. پەیوەندییەکی جەوهەرییان پێکەوە هەیە. لە سەر ئەو بنەمایە من سڵاو لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە و بۆ بەرەوپێشبردنی هەڵمەتەکە لە هەموو شوێنێک لە ناو بەرخوداندان، هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بە بێ بەرخودانو هەڵوێستی ئیمراڵی کەس ناتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی تورکیا بکات
ئەوەی سیاسەت و ئابووری تورکیا دیاری دەکات، واتە ئەوەی تەواوی راستی تورکیا یەکلایی دەکاتەوە، شەڕە. شەڕی قڕکردن کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت زۆر یەکلاکەرەوەیە. بەهەمان شێوە تێکۆشان لە دژی ئەم شەڕە قڕکاریەش یەکلاکەرەوەیە. واتە لە راستیدا ئەوا لە بناخەی ئەمەدا بوونی هەیە. بە بێ بەرخودان و هەڵوێستی ئیمراڵی کەس ناتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتی تورکیا بکات. پەیوەستە بەوەوە. لە تورکیا ئەقڵیەتێکی هەڵەی بەو جۆرە بۆ دیموکراسی دەخوڵقێندرێت و وەک ئەوەی لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراتیکدا سیاسەت دەکرێت، مرۆڤەکان دەخەڵەتێندرێن. واتە وەک ئەوەی شتێکی لەو جۆرە بوونی هەیە. لە تورکیا هەموو شتێک بەو جۆرەیە. گەورەترین شت کە سیاسەت و گەشەسەندن لە تورکیا یەکلایی دەکاتەوە، شەڕە و ئەو دۆخە ٨ ساڵە بەم جۆرە بەردەوامە.
هەر کوردێک کە هاوکاری ئاکەپە بکات دژی ناسنامە و شکۆی خۆیەتی
ئەم ماوانە هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی تێکۆشانی خۆبەڕێوەبەری. بە تایبەتی شەهیدانمان لە جزیر بە بیر دەهێنمەوە. ئەو هەنگاوی یەکەمی پلانی تێکشکاندن بوو، بۆ نمونە ئێستا لە جیهان لەسەر شەڕ لە غەزە راوەستە دەکات. بەڵام بەر لە ٨ ساڵ تورکیا شار و گەڕەکەکانی ناو سنوورەکانی خۆی بۆردومان دەکرد، منداڵانی دەکوشت، تەرمی دایکانی لە سەر زەوی جێدەهێشت، مرۆڤەکانی لە ژێر زەمینەکاندا سوتاند. نیشانیدا کە خاوەنی راستیەکی قڕکەری بەو جۆرەیە، هەنگاوی یەکەمی پلانی تێکشکاندن، لە شارەکان ئەنجامدانی شەڕێکی لەو جۆرەبوو. بەم جۆرە روخساری قڕکەری خۆی بە ئێمە نیشاندا. مرۆڤ دەتوانێت باس لە ئاکەپەیەکی جیاوازی بەر لە ساڵی ٢٠١٥ بکات. ئاکەپەیەک کە هێشتا بە تەواوەتی دەوڵەتی نەخستبووە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، هێشتا لەناو دەوڵەتدا هەوڵی بۆ ئەوە بوو کە هێزی خۆی نیشان بدات. بەڵام لە دوای ئەوە هەر کوردێک کە هاوکاری ئاکەپە بکات، بە دڵنیاییەوە کوردێکە کە لە دژی ناسنامە، هەبوون و شکۆی خۆیەتی. دەتوانم بە ئاسانی ئەوە بڵێم. ئەوە بۆ ئەمڕۆش راستە. ئاکەپە دەیویست دەوڵەت بە ئەقڵیەتی کۆلۆنیالیستی خۆیەوە بخاتە ژێر دەست و لە دژی کوردان سیاسەتی شەڕی تایبەتی بەڕێوەدەبرد. بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٥ەوە بڕیاریدا کە فاشیزمی توند، دیکتاتۆری تاکڕەوانە و گەر پێویستیش بکات کۆمەڵکوژی کوردان لە ئاستێکی جەستەییدا جێبەجێ بکات. لەو رۆژەوە تائێستا لەم هەشت ساڵەدا زۆر قۆناغی شەڕ هاتوونەتە ئاراوە. ٨ ساڵە شەڕ لە هەمان ئاستدا بەردەوامە. ماوەی دوو ساڵە بە راشکاوانە پلانە داگیرکەرییەکانیان دەخەنەڕوو. ئێستا رۆژەڤەکە لە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و پاکتاوکردنی گەریلا چڕبووەتەوە. لە راستیدا ئەوان لەو چوارچێوەدا مامەڵەیان لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٣دا کرد. بەڵام سەرنەکەوتن.
بە ئۆپراسیۆنی شەڕی تایبەت رۆژەڤ دەگۆڕن
لەم دواییەدا هەڤاڵێک لە بارەگای ناوەندی پاراستنی گەل ئەوەی خستەڕوو. دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٣دا پلانێکی بەو جۆرەی هەبوو، بەڵام سەرنەکەوت. بەراستیش بەمجۆرەیە. بەڵام بە دڵنیاییەوە بەو جۆرە نەهاتەدی. ئێمەش نەماتوانی بەتواوەتی ئەوان لەوە پاشگەز بکەینەوە. راستیەکی بەو جۆرەش لە ئارادایە. واتە شەڕ بە هەموو دژواری خۆیەوە بەردەوامە و ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر کۆمەڵگا. بۆ نمونە کاریگەری ئەوە لە سەر ئابوری زۆر بەرچاوە. لە تورکیا زۆرینەی مرۆڤەکان لە ئاستی برسێتیدان یاخود لە ژێر قەرزدان.
راستی تورکیا بەم جۆرە هاتووەتە ئاراوە. تاڕادەیەک لە تورکیا هەموو تاکێک قەرزارە. بەڵام ئێستا چی دەکەن؟ بە ئۆپراسیۆنی شەڕی تایبەت رۆژەڤەکە دەگۆڕن. بۆ ئەوەی سەرنج بخەمە سەر دۆخی ئابوری ئاماژەم بەوەکرد.
گروپی دەوڵەمەندان بۆ ئابووری شەڕ یارمەتی دەوڵەت دەدەن
بۆ نموونە سەبارەت بە دۆسیەی دیلان پۆلات لەناکاو کۆمەڵێک دەوڵەمەندی درۆینەیان لە تورکیا پیشاندا. ئێستا گوایە لە داهاتی ئەوان ئۆپەراسیۆن دەکەن. بۆ نموونە سەیری زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن. هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆن بەردەوامە، وەک بڵێی لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا کەسێکی تر تورکیای بەڕێوەبردووە. ئاکەپە بۆ خۆی باسی ئەمە دەکات. ئێمە باسی ئەو ڕاستییانە دەکەین کە تورکیا لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هاوکاری هەموو ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی کردووە و لەگەڵیاندا کاردەکات و هێزیان پێدەبەخشێت، بەمەش تورکیای بردووتە نێو تاریکییەوە. مافیایەکی چینی لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرا! نازانم گروپێکی کۆڵۆمبیایی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە یان نە. دەسەڵاتداری ئاکەپە خۆی دروستکەری ئەمانەیە.
سەرجەم ئەمانە بۆ خزمەتی ئابووری شەڕە. بۆ ئەوەی بەهەموو جۆرێک شەڕێک دروست بکات ئەم کارانە دەکات. ئێستاش ئۆپەراسیۆن دەکات و وا خۆی نیشان دەدات پارێزەری سیستەم و یاسایە. واتە حکومەتێکە ئەوەندە ڕیسوا و تاریک. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەڤاڵێک قسەی دەکرد وتی، ئێمە شاهیدی زۆربەی حکومەتەکانی تورکیا بووین، واتە ئێمە وەک پەکەکە شکستمان بە زۆر حکومەت هێناوە. حکومەتەی ئاکەپە درێژترین حکومەتی تورکیایە. لە ڕاستیدا بە ئەم درۆیەی کە دەڵێ من کێشەی کورد چارەسەر دەکەم تا ئێستا ماوە. هەموو حکومەتەکانی تورکیا واتە جەهەپە و هەموو پارتەکانی تر لە ساڵی ١٩٢٣ تا ئێستا خاوەن بلۆکێکی پیلانگێڕی هاوبەشن. ئەمە لە هەموو حکومەتە کۆمارییەکاندا وەک یەک بووە. بەڵام حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، سیاسەتی شەڕی پیلانگێڕی و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبەن و بەئاشکرا دوژمنایەتی دەکەن.
نەک هەر دژی کورد، نەک هەر بۆ درێژەدان بە شەڕ، بەڵام سەیرکەن داهاتی ئیسلامیەت لەناو ئاکەپەدا بەهێزتر بووە و دەستیان خستووە سەر سامانی تورکیا. بۆ ئەوەی بەردەوامی بدەن بەکارەکانیان، بەردەوام کورد وەک هەڕەشەیەک لە بەرامبەر کار و پڕۆژەکانیان دەناسێنن و بەم شێوەیە کۆمەڵگای تورکیا فریو دەدەن.
هەرچەندە جەماعەتەکان یارمەتی دەوڵەتیاندا، ئەوەندە لە بوونی دیمۆکراتیکی خۆیان دوورکەوتنەوە
لە ڕاستیدا ڕەهەندەکانی کۆمەڵگا زۆرن. بۆ نمونە بواری پەروەردە. ئێستا چی لە ڕۆژەڤدایە؟ بۆ نمونە گەنجانی کورد. بۆ ئەوەی نەچنە شاخ، لەگەڵ تەرێقەت ئاشنایان دەکردن. وەزارەتی پەروەردە لە وتارەکەیدا لە ئەنجوومەنەکەدا وتی:"ئێمە پێیان دەڵێین ئێن جی ئۆ (رێکخراوی ناحکومی)".
ڕێبەرمان لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە لە دەرەوەی دەوڵەتدا ماون وەک کۆمەڵگایەکی مەدەنی پێناسە کرد. تا کاتێ کە لە دەرەوەی دەوڵەتدا بمێنن و ئالۆدە نەبن بە سیاسەتی دەوڵەت مرۆڤ دەتوانێت وەک ڕەهەندێکی دیمۆکراتیک سەیریان بکات. بەڵام لە سەردەمی ئاکەپەدا، واتە ئایین پەرەستی و ناسیۆنالیزم هێندە بە ستاتۆپەرەستی و دەوڵەتەوە گرێدران، کە لایەنی پاکی ویژدانیان یان ڕەهەندێکی ئەخلاقییان بۆنەماوە. هەر بۆیە ناڕەزایی هەیە. هەم گرووپە ئایینییەکان و هەم ڕێکخراوە ناحکومییەکانی دیکە دەبێ خۆیان لە دەوڵەت دوور بگرن. گەر یەکێتی و کۆمەڵە وەها بن، دەبنە هێمەنەی دیموکراسی. بەڵام ئەگەر وا نەبن بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییەکانیان دەتوێنەوە و نامێنن. بۆیە وەزارەتی پەروەردە بە ڕوونی دەڵێت کە بۆ ئەوەی گەنجانی کورد نەچنە شاخ، پشتگیری تەریقەت دەکەن.
ئەم تەریقەتانە، بنەمای بیرۆکەکانی ئیسلامی سیاسی پێکدەهێنن، ناوەندی بنیاتنانی خۆیانن. هەر بۆیە تەریقەت لە تورکیا زۆر بەهێز بوونە. دەمەوێت سەرنجم لەسەر یەک پرس بێت. بەیاننامەکەی وەزارەتی پەروەردە، قسەکانی پارێزگاری سێرت بەبیری گەل دەهێنێتەوە، کە وتی لە جیاتی ئەوەی کە بچنە شاخ با بچن لەشفرۆشی بکەن. ئەمەی بۆ کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ وتووە. ئەوان هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی گەنجانی کورد نەتوانن دان بە حەقیقەت، بوون، شوناس، کەرامەت و ئازادی خۆیاندا بنێن. ئەمە ڕووداوێکی گڵاوەیە. هەموو شێوازێک بەکاردەهێنن بۆ ڕێگریکردن لە گەنجان. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی کۆمەڵگای کوردی دەکەم. با وریا بن. منداڵان بەم شێوەیە ناپارێزرێن. ڕەخنە لە بنەماڵەکانمان دەگرم ئەو نزیکبوونەیان قبوڵیان ناکەین. کۆمەڵگای ئێمە، کۆمەڵگای کورد و تورک دەبێ خۆڕاگری بکەن و بۆ پاراستنی کەرامەتیان هەستنە سەر پێ. ناکرێت ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی نەرێتی ئێمە بەمجۆرەیە بڵاو ببێتەوە.
ئێمە بنەماڵەی ناسیۆنالیست کە پێی دەوترێت بنەماڵەی کلاسیک ڕەخنە دەکەین. چونکە لە پێکهاتە بنەماڵەیە ناسیۆنالیستەکاندا پیاوسالاری زاڵ و ژنانی کۆیلەی لێ دەکەوێتەوە. هەر بۆیە ئێمە تیۆری پێکەوە ژیان دەپارێزین. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە مۆدێلی بنەماڵەکە لەسەر ئەو بنەمایە دابمەزرێت و پەرەی پێبدرێت. بەڵام دەزانین بنەماڵە لە سەرەتای بوونی کۆمەڵایەتی بوونیەوە هەبووە. هۆزەکانیش بنەماڵەیەک بوون. بەم مانایە بنەماڵە هەمیشە لە کۆمەڵگادا بوونی هەبووە و هەمیشە بوونی دەبێت. بنەماڵە دامەزراوەیەک نییە کۆتایی پێ بهێندرێت، بەڵکو دامەزراوەیەکە دەبێت دیموکراتیک بکرێت.
ڕێبازی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. ئاکەپە-مەهەپە دەردەکەون و پڕوپاگەندەی ڕەش لە دژی ئێمە بڵاودەکەنەوە، دەڵێن ئێمە بنەماڵە ڕەتدەکەینەوە، کۆمۆنیستین، بێدینین. لەڕاستیدا وا نییە. چونکە کۆمەڵگاکەمان باش دەمانناسێت، نامانەوێت ئەو بابەتانە دووبارە بکەینەوە. بەڵام هێشتا دەمەوێت سەرنج بەم بابەتە بدەم. ئێمە سیاسەتێکی لەو شێوەیەمان نییە، بەڵام مۆدێلی بنەماڵە ئێستا بە لاواز دەبینین. بۆ نموونە ڕێبەرایەتیمان زۆرترین ڕەخنەی لە چی گرتووە؟ دەیگوت "ئەو منداڵانەی ئێوە کە بەم مۆدێلەی بنەماڵەکان گەورەی دەکەن ناتوانن بەکاریگەر شەڕ بکەن. ناتوانن بوون و ناسنامەی خۆیان بپارێزن." پێویستە ئەم ڕەخنانە جێگەی خۆیان لە ڕۆژەڤی ژیانیماندا بگرنەوە. ئێستا مەترسیەکە زیاترە. ئێستا ئاڵۆزی زیاترە. بە لەبەر چاوگرتنی ئەم ڕاستیانە دەبێت لە دژی ئەم سیاسەتانە ڕاوەستین.
لەگەل کۆچبەرکردندا کوردبوون دەکرێتە ئامانج
بابەتێکی تری زۆر گرنگ کۆچبەرییە. سیاسەتی دەرکردنی گەلی کورد لە کوردستاندا بەڕیوەدەبردرێت، بەتایبەت لە باکوری کوردستان و لە هەر چوار پارچەکەی کوردستاندا ئەم سیاسەتە بەرێوە دەبردرێت. هەوڵ دەدەن بە شەڕ و ئالۆزی ئەم کارە ئەنجام بدەن، دەیانەوێت شەڕوەک پاساو و بیانویەک بۆ کۆچبەری بەکاربهێنن. دەیانەوێت کۆمەڵگای کورد محکوم بە چی بکەن؟ دەیانەوێت کە گەلی کورد تەنیا لە بواری بایۆلۆژییەوە درێژە بە ژیانی بدات و بێدەنگ بێت لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەت. ئەمە پرسێکی زۆر دواکەوتوانەیە. کۆمەڵگایەک کە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و شەڕ دەبێتەوە و لەژێر هەڕەشەی لە ناوبردن دایە، دەبێت چۆن خۆی بپارێزێت بۆ ئەوەی لە بواری بایۆلۆژییەوە زیندوو بمێنێت؟ ناوەندەکانی کوشتن هەمیشە ئەم یارییانە لەسەر کۆمەڵگای کورد بەڕێوە دەبەن. دەبێت ژیان واتادار بکرێت. بە چۆڵکردنی ئەو شوێنانەی کە تێیدا لە دایک بوونەتەوە و لە مناڵییەوە بیرەوەرییان تێدا هەیە، نەیانتوانی ژیانێکی واتادار دروست بکەن. دەوڵەتی تورک هەندێک دەرگا بۆ چۆڵکردنی کوردستان دەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ گروپە شۆرشگێرەکان. بۆئەوەی کە گەنجانی کورد کۆچبەر بکەن و کار دەکەن، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەیە کە مرۆڤی خۆڕاگر لە کوردستاندا نەمێنێت. دەیانەوێت لەسەر سنورەکانی نێوان ڕۆژئاوا، هێڵی سنووری ئێران – ڕووسیا و لە سەر بەشێک لە سەرهەد خۆیان جێگیر بکەن و گەلی کورد لەناوبەرن.
هەزاران ساڵە کورد لەم هەرێمەدا دەژی. تایبەتمەندییەکی گرنگی گەلی کورد ئەوەیە کە کۆنترین گەلە لە ناوچەکە، سەرەرای ئەو هەموو هێرش و کۆمەڵکوژییە وڵاتی خۆی بەجێ نەهێشتووە. لەبەر ئەوەی ئەو گەلەی کە شۆرشی نیولۆتیکی پێش خست و مرۆڤایەتی ڕزگار کرد لە مردن گەلی کورد بوو. ئەوەی کە بۆ یەکەم جار شۆرشی ژنی خۆڵقاند هەر ئەم گەلە بوو. هەر بۆیە ناوچەکەیان چۆڵناکەن. دەوڵەتی تورک نەیتوانی ئەم کارەشی سەربخات. لە ڕاستیدا ئەمە پڕۆژەیەکی سەد ساڵە بوو. ئامانجیان دەرکردنی گەلی کورد بوو لە ناوچەکە.
بەکورتی دەمەوێت ئەمە بە گەنجانی کورد بڵێم، وڵاتەکەتان بەجێ مەهێڵن. لە هەر شوێنێک بن دەبێت باوەرتان بەخۆتان و هێزەکانی کورد هەبێت. تێکۆشان بکەن و خۆتان بپارێزن. هەموو کەسێک دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات. خۆپاراستن تەنیا کاری گەریلا نییە. هەموو زیندەوەرێک ئەرکێکی خۆپاراستنی هەیە. هەموو بوونەوەرێک کە وەکوو ئێمە بوونە بە مرۆڤ بونە بە خاوەنی ئاستێکی زۆر بەرزی خۆپاراستن. دەبێت بەو تەکنەلۆژییایەی کە دۆژمن دەخاتە پێشت فریو نەخۆی. گەورەترین تەکنیک مرۆڤە. تا ئێستا تەکنەلۆژیکی هاوشێوەی مرۆڤ سەریهەڵنەداوە. بۆیە دەبێت ئێمەی مرۆڤ باوەڕمان بە بوونی خۆمان هەبێت، باوەڕمان بە مرۆڤایەتی خۆمان هەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەنجان دەکەم کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان بکەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
هێرشەکان لە بەرامبەر شێخ سەعید ئۆپراسیۆنێکی شەڕی تایبەتە
مەهەپە هێڕش دەکاتە سەر شێخ سەعید، لە بەرامبەر ئەو هێڕشانەشدا هۆدا-پار دەدەنە پێش. ئیمە نالێین هۆدا-پار بەڵکوو باشترە کە بڵێین حیزبی کۆنترا. مەحالە کە ئەوان خاوەنداری لە شێخ سەعید بکەن. هۆکاری هیڕشەکان ئەمەیە: دەیانەوێت کاریگەرییەکانی تێکۆشانی ئازادیمان لەناوببەن. ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندی زۆر گرنگی لەسەر شێخ سەعید کردووە، تەڤکەرەکەشمان بەهەمان شێوە هەلسەنگاندنی بۆ شێخ سەعید کردووە. دوای دامەزراندنی کۆمار، پیلانگێری و خیانەت لە کەسایەتی شێخ سەعیددا لە دژی گەلی کورد دەستیپێکرد. ئەو سیاسەتە لەو ساوە تا ئێستاش بەردەوامە. وەک ئێوەش دەزانن ڕۆژی پیلانگێری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ١٥ی شۆباتە. پیلانگێری لەسەر شێخ سەعیدیش لە هەمان ڕۆژدا دەستیپێکردووە. شێخ سەعید ٢٩ی حۆزەیران لە سێدارە درا. ڕۆژی سزادانی ڕێبەر ئاپۆ و جیبەجێ کردنی سزاکەش لە ڕۆژی ٢٩ی حۆزەیراندا بوو. لەبەر ئەوەی کە ئێمە تێدەکۆشین، هەوڵ دەدەن ئەم کارە بە تێپەربوونی کات ئەنجام بدەن. شێخ سەعید یکێکە لە پێشەنگانی کۆمەڵگای کورد. لەناو کۆمەڵگادا کەسایەتییەکی بەناو بانگە و کۆمەڵگا خۆشی دەوێت. ئەو کەسێکە بە ناسنامەی کوردەواری خۆی دەناسرێت. لەبەر ئەم هۆکارەش هێرشەکان لە بەرامبەر شێخ سەعید ئۆپراسیۆنی شەڕی تایبەتە.
زیندانییان لە زیندان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن
بەر لە هەموو شتێک بێگومان بە خۆشەویستییەوە هەڤالانی لە زیندان سڵاو دەکەم. مەحاڵ بوو کە زیندان لە هەنگاوێکی لەو شێوەیەدا بێ هەڵوێست بێت. لە سەرەتای تێکۆشانمانەوە تا ئێستا بەرخۆدانی زیندانەکان پێگەیەکی گرنگی لە مێژووی تیکۆشانماندا کردۆتەوە و لە بەرخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ـەوە تا ئێستا زیندان بووە بە قەلای بەرخۆدان. بەرخۆدانی زیندانەکان هەمیشە بۆ کۆمەڵگاکەمان بووە بە سەرچاوەی هێز و ئیرادە. ئیرادەی ئازاد و تێکۆشانی ئازادیمان هەمیشە سیاسەتەکانی دوژمنی تێکشاکاندووە. بە چالاکی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" ئیرادەی ئازاد لە بەرامبەر پیلانگیری ناونەتەوەیی ڕۆلی خۆی سەڵماند. لە هەموو زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا لە چوارچێوەی پشتیوانی لە ڕێبە ئاپۆ، زیندانەکان گۆراون بۆ گۆرەپانی بەرخۆدان. تا ئێستاش هەڤالانمان بە بریاردارییەکی گەورە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.
من داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە جددی نزیکی ئەم پرسە ببن. بە تایبەتی بە دوژمن، دەوڵەتی تورک دەلێم کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی زندانیان جددی بێت. بەرخۆدانی هەڤالانمان لە زیندان گالتە نییە. لەبەرئەوەی ئەو مرۆڤانە بە جەستەی خۆیان بەرخۆدان دەکەن، ئەمەش وەک هیچ شتێکی تر نییە.
من دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر ئەم بابەتە. هەڤاڵانمان لە زیندان بۆ ژیانی خۆیان دەستیان نەکردووە بەم چالکییە. ماوەیەکی زۆرە دوژمن لە زیندانەکاندا مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، هەوڵ دەدات درفەتەکانی ژیان بەرتەسک بکاتەوە، گۆشەگیری هەیە، هەڤاڵەکانیان لە زیندانەکانی لقی (س، ف، م) زیندانی دەکرێن. هەڤاڵانمان بۆ ئەو پرسانەی کە باسمان کرد دەستیان نەکردووە بە مانگرتن. ئەوان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک دەستیان کرد بە مانگرتن.
دەبێت خۆمان لە کاریگەرییەکانی شەڕی تایبەت بپارێزین
بەڵێ ئێمە تێدەگەین. لە کوردستان و تورکیا فشارێکی گەورە هەیە. دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ هەموو شتێک قەدەغە دەکات. بۆ نموونە ڕەنگە بەشداربوون لە چالاکییەکانی پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ قورس بێت. بەڵام دەبێت خۆڕاگر بین. ئەم مافە بەقەد شیری دایک حەڵاڵە. ڕاستە و ڕەوایە کە گەلی کورد بۆ ڕێبەر ئاپۆ چالاکیی ئەنجام بدات. بۆیە دەبێت هەمووان بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا چالکییەکانیان ئەنجام بدەن. ئەگەر ئەم بڕیارە ئەنجام بدرێت، ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک کە بە قۆناغێکی زۆر لاوازدا تێدەپەڕێت سەردەکەوین.
زۆر شت هەیە کە لە ژێر کاریگەری شەڕی تایبەتدایە. بۆ نموونە ئەم بیرۆکەیە لە مرۆڤدا دروست دەکات کە "ئێمە هەرچییەکیش بکەین ئەم دەوڵەتە ناگۆرێت، هیچ شتێک ناکات". شەڕێکی تایبەت ئەنجامێکی وا بەرهەم دەهێنێت. زۆر گرنگە کە مرۆڤ باوەڕی بە سەرکەوتنی خۆی هەبێت، ئیرادە، چالاکیی و ڕێکخستنی خۆی بکات بە سەرچاوەی سەرکەوتن. کۆمەڵگای کورد لەم بوارەدا ئەزموونێکی زۆری هەیە. تەنیا دەبێت ئەمە بکات بە بنەمای ژیانی ڕۆژانەی خۆی. بەرخۆدانی زیندانیان و چالاکییەکانی دۆستانمان دەرفەتێکی گەورە دروست دەکات. من جارێکی تر هەموو ئەو دایک، ژن، پیر و گەنجانەی کە بە شدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە سڵاو دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. دەبێت چالاکییەکانمان گەورەتر و بەهێزتر بکەین.
دەبێت حیسابی هەموو کۆمەڵکوژییەکان بدەنەوە
سەرەتا هەڤال ئەڤین، میرپەروەر و عەبدولڕەحمان قزل بیر دەهێنمەوە. گومانی تێدا نییە کە گەلی کورد لە ئەوروپا ئامادەکاری جددی دەکەن بۆ شەرمەزارکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە. لە ٢٣ی مانگدا چالاکییەکی شەرمەزارکردنی گەورە ئەنجام دەدەن.
لەگەڵ ئەنجامدانی یەکەم کۆمەڵکوژی لە پاریس، واتا بە تیرۆرکردنی هەڤال ساکینە لە ٩ی کانوونی دووەم، پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکرد. واتا میتی تورک بە ڕوونی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی گۆڕاوە بۆ هێزێکی ئۆپەراسیۆن، نەک هەر پێشەنگ و نوێنەرانی گەلی کورد دەکاتە ئامانج، بەڵکو وڵاتپارێزانیشی خستۆتە لیستی بە ئامانج گرتنەکانی.
ڕێبەرایەتی وتبووی: "ئەو گولەیەی کە لە ساکینەیانداوە، وەک ئەوە وایە لەمنیان دابێت". هەڤاڵ ئەڤینیش یەکێک بوو لە کادیرە پێشەنگەکانمان. کاتێک دەڵێی کۆمەڵکوژی یەکسەر ژمارەیەکی زۆر لە خەلک دێتە پێش چاومان، ئەمە هەڵەیە. لێرەدا مرۆڤایەتی دەکوژرێت. ئەو مرۆڤانەی کە تێکۆشانی ئازادی گەلان بەڕیوەدەبەن لەناو کۆلانەکاندا تیرۆر دەکرێن. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. دەوڵەتی تورک نەک تەنیا هەر بۆ کورد کێشەیە، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهان بووە بە کێشە و خاوەن کارەکتەرێکی بکوژە. کۆمەڵکوژی مەرەش، کۆمەڵکوژی ١٩ی کانوونی یەکەم لە زیندانەکان، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و کۆمەڵکوژی پاریس نموونەی ئەمەن. من دەلێم کە حیسابی هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانە دەدەنەوە.