هێلین ئومێد ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد بەشداری بەرنامەی مەدیا خەبەری کرد و وەڵامی پرسینەکانی سەردان ئەرەنی دایەوە.
هێلین ئومێد سەرەتای قسەکانی بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد و وتی: "لە نێو قۆناغێکی پەڕینەوەدا چالاکیەکانی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا بەردەوامە. هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا بەردەوامە و گەلی کورد بە بڵاوکردنەوەی داخوازییەکانی هەڵمەتەکە درێژە پێدەدات. چالاکیەکە بە تەنها بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ نیە، بەڵکو لە هەمانکاتدا گەلی کورد لە هەموو بابەتێکدا پەیوەندی بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دادەنێت. گەلی کورد چارەنوس و داهاتووی خۆی پەیوەستکردووە بە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆوە. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم بۆ دیموکراسی، مافی مرۆڤ، ناسنامەی کورد، ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستیان وەرگرتووە و تێدەکۆشن."
'پێویستە مرۆڤ گوێبیستی بانگەوازی زیلان بێت بۆ ژیانی ئازاد'
هێلین ئومێد لە ساڵوەگەڕی ٢٨هەمینی شەهیدبوونی زیلاندا بە ڕێزەوە یادی زیلانی کردەوە و وتی: "ناوی خوداوەند زۆر دەهێنرێت، کاتێک باسی خوداوەند دەکرێت ناسنامەی کۆلێکتیف و کۆمەڵگە دێتەوە بیری مرۆڤ. وەک ژنە شۆڕشگێڕێک زۆر باش لە هەموو قۆناغەکانی کوردستان تێگەشتبوو، لە کەسێتی خۆیدا بە دوای چارەسەردا دەگەڕا. هەرچەندەی بەو بڵێین خوداوەند ئەوەندە لە جێگەی خۆیدایە. پێوانەکان دیاری دەکات و هۆشیارمان دەکاتەوە. پێوانەکانی ئازادی دەستنیشان دەکات.
حەقیقەتی زیلان بۆ کۆمەڵگەی کوردستان سەرچاوەیەکی هەستیاری مۆراڵییە. هێزی ژنی کورد ئەوەی پیشاندا کە لاوازییەکانی تێپەڕکردووە و چەندە هەڵوێستی بەهێز و بەرز دەگێڕێت. دڵسۆزی هەڤاڵ زیلان دەربارەی ژیان زۆر سەرەنجڕاکێشە. کاتێک قسەی ڕێبەرێتی دەکات دەڵێت 'ژیان و مرۆڤم زۆر خۆشدەوێت، خواستمە ببمە چالاکیەکی گەورە و ژیانێکی مانادار'. ئەم شتەمان لە کەسێتی هەڤاڵ کەمال پیردا دەبینی. دەیگوت 'ئێمە ئەوەندە ژیانمان خۆش دەوێت، کە لەکۆتایدا دەتوانین بمرین'. هەڤاڵ زیلان لە نێوان ئێمە و ماناداری ژیانی ئازاددا بوو بە پردێک. پێویستە ژنان و گەنجی ئەم سەردەمە باش لەوە تێبگەن کە هەڤاڵ زیلان باسی کام جۆرە لە ژیانی دەکرد. باسی دژە ژیانی ناکات کە لە ئێستادا پێشکەشمان دەکرێت. پارێزەروانێکی ژیانی بە ئایدۆلۆژی کۆمیناڵ، ئازاد، یەکسان و بە ناسنامەی ئافراندبوو. لە سەردەمێکی وادا کە ژیان بەرتەسکراوەتەوە و تێکدراوە پێویستە مرۆڤ گوێبیستی بانگەوازی هەڤاڵ زیلان بێت بۆ ژیانی ئازاد. یەكێکە لە ئەنجامە گرنگەکان خودی ئەو گوێبیست بوونەیە کە پێویستە ئەنجامی بدەین.
'ڕێبەر ئاپۆ وتی، زیلانی زیندووم دەوێت'
دووەمیشیان ئەو چالاکیەییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی دەدات. لەبەرامبەر هێرشێکی شکستخواردووی سەر ڕێبەر ئاپۆدا ئەوەندە توڕەبوو کە ڕاپەڕی بەسەر دووژمندا. ڕێبەرێتی ئەوەندە ساڵ دیلکراوە، ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نیە. بەهەرحاڵ ئەمە ڕەخنەیەکی زۆرە قورسە کە هەڤاڵ زیلان لە ئێمەی بکات. ئەو ڕۆژەی چالاکیەکەی هەڤاڵ زیلان ئەنجامدرا، ڕێبەر ئاپۆ بەو ژنانەی لە تەنیشتی بوون وتی، 'زیلان سیمبوڵێکە. تاکانەیە' قسەیەکی لەم شێوەیەیی وتبوو، 'ئیدی زیلانی زیندووم دەوێت'. هەوڵوێستی میلیتانی کە پێوانە ژیانییەکانی هەڤاڵ زیلان دامەزرێنێت و کۆمەڵگەیی بکاتەوە وەک ئەركێک بۆیی دیاریکردین. ڕێبەرێتی لە منداڵییەوە کەوتە ناو لێگەڕینی ژنی ئازاد. هەڤاڵ زیلان وەڵامدەرەوەی ئەم لێگەڕینەی ڕێبەرێتییە.
لە پراکتیبوونی ژندا هەڤاڵ زیلان مانیفیستۆیە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هاوڕێیانی ژن و پیاو دەکەم زۆر باش لە هەڤاڵ زیلان تێبگەن. لە هەوێنی هەموو کارە ئایدۆلۆژیەکانماندا حەقیقەتی هاوڕێ زیلان بوونی هەیە."
'پەدەکە بناغەی داگیرکاری ئامادە دەکات'
لە بەردەوامی قسەکانیدا هێلین ئومێد هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستانی هەڵسەنگاند و وتی: "هەندێک بارودۆخی ژینگەییان ڕەخساند کە وابکات دەوڵەتی تورک لە سەرەتایی بەهاردا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان بکات. لە ١٦ی گوڵانەوە شەڕ پەڕییەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لە هەرێمەکانی مەتینا قورس بووە. لە جێگیربوون لە گۆڕەپانەکانی پەدەکەوە هەوڵدەدن کاریگەری دروستکەن. تێکۆشانی ستراتیژی شەڕی هەبوون و ئازادییمان بەڕێوەدەبرێت. پاشکۆبوونی داگیرکاری جیاوازە، بە مانایی دەستبەسەرداگرتنی جێگەیەک دێت. دەگوترێت خاوەنی ئامانجێکی لەم شێوەیەن. تورکیا لە هەموو هەرێمەکانی کوردان و لەسەرووی هەموویانەوە لە موسڵ و کەرکووک خۆی دەکات بە سەروەر ئەم شوێنانە وەک هەرێمی میساقی میللی پێناسە دەکات. دژایەتیکردنی پەکەکە وەک ئارگومێنت بەکاردەهێنێت. بەم شێوەیە هاتە ناو باشوورەوە. لە باشووری کوردستان کۆمەڵگەیەکەی وڵاتپارێز هەیە. لەبەر ئەوەی پێشەنگی خۆیان نیە، زۆر ناتوانن دەنگ هەڵبڕن. لە هەندێک جێگەدا دەنگیان هەڵبڕیووە بەڵام زۆر درێژەناکێشی. سوپای تورک دەیەوێت لە باشووری کوردستاندا هەمیشەیی بێتەوە. لە باشووری کوردستاندا سوپای تورک خاڵی پشکنینی داناوە. بەڕێوەبەری پەدەکە لە بری ئەوەی لەدژی ئەمە بووەستێتەوە، لە بری ئەوەی هەڵوێست پیشانبدات، لە ڕێگەی ئەو کەسانەی لە لایەن میتەوە بەڕێکخستن کراون ڕاگەیاندراوی هابەش دەردەکات و دەڵێت 'ئاگرەکانی باشوور بە دەستی پەکەکە ئەنجامدراون'. ساختەکاری و نامەردی تەنها لەم ئاستەدا دەتوانرێت بکرێت.
پەدەکە وەک موڵکی خۆی لە باشوور دەڕوانێت. پەدەکە لەو هەرێمانەی گوایە لێی سەروەرە بووە بە غوڵامی دەوڵەتی تورک. بووە بە پارێزەری دەوڵەتی تورک. ئەوەی سوپای تورک ئەوەندە بە ئاسانی لە مەتینا، ئامێدی، دهۆکدا جوڵەی هەبێ، هەمووی لە سایەیی پەدەکەوەیە. گەرنا سوپای تورک چۆن دەتوانێت بێتە ئەم دەڤەرانە؟ پەدەکە بنکەی بۆ ئامادە دەکات. پەدەکە لە پەیوەندییەکەی خینانەتکارانەدایە لەگەڵ هێزێکدا کە هێرشی سەر هەبوونی کۆمەڵگەی کوردی دەکات.
'ڕێگە نادەین بە داگیرکەران'
ڕێگە بە داگیرکەران نادەین. هەموو کوردستان لە دڵماندا یەکێکە. ڕێبازێکی لەو شێوەیە هەیە دەڵێت 'پەکەکە ڕێکخستنێکی باکوورە'. نە! پەکەکە ڕێکخستنێکی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی کوردستانە. مافی یەکگرتووی دەپارێزێت. دەوڵەتی ناوێت، تێکۆشان لەسەر بنەمایی خۆسەری بەڕێوەدەبات. هەر چوارپار پارچەی کوردستان لە ناو یەکگرتووییدا دەبینێت.
لە دژی ئەو یارییەیی کە لەبەرامبەر باشووری کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت، پێویستە کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەڵوێست وەرگرێت. پێویستە گەلی کورد لەباشووری کوردستان هەڵوێستی ڕادیکاڵ لەبەرامبەر پەدەکە و سوپای تورک پیشانبدەن."
هەلسەنگاندی هێلین ئومێد لەسەر گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە سوریا بەم شێوەیە:
"دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەگەڵ ڕژێمی سوریادا پەیوەندی دانێت. گەلانی هەرێمەکە لە ڕۆژئاوادا پێکەوە دەیانەوێت سیستەمێکی دیموکراتیک دامەزرێنن. کار بۆ ئەمە دەکرێت. ئەردۆغان ئەوە دەبینێت ئەم هەوڵدانە هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام بەدەست دەهێنێت، هەروەها ئەسەدیش ئەمە لەبەرچاودەگرێت. هاتنەئارای ستاتۆیەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دیموکراتیک بوونی سوریا و ناساندن و هەبوونی کوردان لە سوریادا ئەردۆغان دەخاتە ناو گێژاوێکەوە. ئەم پارادایمە وەک ئاڵنگارییەک دەبێت بۆ تورکیا. دەزانین ئەردۆغان بەم گێژاوەوە ڕۆڵ بە ڕوسیا دەداتەوە و ڕێوشێن دەگرێتەبەر.
لە ئێستادا ئەسەد لە سایەی سیستەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆی ڕاگرتووە. ڕژێمی ئەردۆغان-باخچەلی لەمە دەترسێت. نەریتی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەلانی هەرێمەکە بەردەوامە. ڕێگە بە داگیرکاری تورک نادەن. ئەمەش پەڕیوەتەوە بۆ باشووری کوردستان. تورکیا لە نێو زەلکاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. دیاری نیە ئەم بابەتە بەچی ئەنجامێک دەگات. لە ڕێگەی فرۆکەی جەنگیەوە هەوڵدەدات لە ڕووی سەربازییەوە سەرەوەر بێت و کاریگەی لەسەر سەرکردە و گەلانی هەرێمەکە دانێت. بەڵام گەریلا گورزی لێ دەدات. بەڵام ئەوەندە ناپاکن تەنانەت لە بڵاکراوەکانیاندا باسی هیچ لەوانەیان نەکردووە. سودانی هیچی پەوەیوەست بە داگیرکاری سەر عێراقەوە نەوتووە. بەڵام هیچ نەبێ بەشار ئەسەد دەڵێت 'ئێوە یەکەم کەسن کە دەبێت لە سنورەکانمدا دەرچن' ئەمە هەڵوێستێکی مانادارە."