هێلین ئومید: چالاکبوون شێوەیەکی ئازادییە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند، کە بۆ ١٧ شوبات گردبوونەوەیەکی شکۆدار سازدەکرێت و دەبێت هەمووان بێ وچان تێبکۆشن و وتی، "دەبێت کورد لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، لەپێناو خۆیدا تێبکۆشێت".
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند، کە بۆ ١٧ شوبات گردبوونەوەیەکی شکۆدار سازدەکرێت و دەبێت هەمووان بێ وچان تێبکۆشن و وتی، "دەبێت کورد لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، لەپێناو خۆیدا تێبکۆشێت".
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید سەبارەت بە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، کە لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی تەلەڤزیۆنی میدیا خەبەر کرد و لەو بارەوە هەڵسەنگاندنی کرد.
هێلین ئومید لەسەرەتا بە رێزەوە سڵاوی لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، کە ٢٥ ساڵە لە ناو سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیدا بەرخودانی مێژوویی بەڕێوەدەبات و لە کەسایەتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەبیرهێنایەوە.
'ئەمساڵ نەک هەر ئێمە، بەڵکوو هێزە پیلانگێڕەکانیش خواستی بە دەستهێنانی ئەنجامیان هەیە'
هێلین ئومید ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوان بە خواست و ئیرادەی هەڵوەشاندنەوەی پلانی پیلانگێریی نێونەتەوەیی دەستیان بە ساڵی ٢٠٢٤ کردووە و وتی، "ئەو هەڵمەتەی ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرا، هەڵمەتی ئازاد جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، لە بنەڕەتدا هەڵمەتێکە بۆ ئەو ئامانجە. دۆخێکی بەو جۆرە هەیە. دیارە کە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی بەو جۆرەیە کە هەم ئێمە و هەم هێزە پیلانگێڕەکانیش دەیانەوێت بگەنە ئەنجام. لەبەر ئەوە بۆ ئەوەی بتوانن پیلانگێڕی نوێ بکەنەوە لە هەرێمەکە جموجۆڵی جددی لەئارادایە. سەرنج بدەن؛ سەرەتا راوێژکاری میت ئیبراهیم کاڵن، دواتر سەرۆکی فەرماندەیی گشتیی یاشار گولەر لە ناوچەکە گەشتیان ئەنجامدا. واتە سەردانی عێراقیان کرد.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم. تایبەتمەندی گرنگ ئەوەیە. پیلانگێرییەک کە ساڵی ١٩٩٩ پلانی بۆ داندرا، جموجۆڵێکی بەو جۆرەی تێدابوو. هەم لە سەرئاستی نێونەتەوەیی و هەمیش لە ناوچەکە هەبوو. بەڵام هێزی سەرەکی هێزە نۆکەرەکان بوون. نۆکەرانی کورد بوونیان هەبوو. ئێستاش کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەوڵ دەدەین ئەنجامی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەناوببەین، هێزە پیلانگێڕەکان جارێکی دیکە هێزە داردەستەکانی خۆیان دەخەنە پێش. هەوڵ دەدەن پلانێکی نوێ بەوان بسپێرن. بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم. ٢٥ ساڵە ئەو پلانە بەو جۆرەبوو. هەندێک جار بە ئاشکرا، جار جاریش بە شاراوەیی بەڕێوەچوو. لە ١٠ ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی چالاک هاوکارەکەیان واتە بارزانییان لە دژی ئێمە هاندا و بەم جۆرە هەوڵیاندا هێرشەکانی داگیرکەری و قڕکردن لە سەر گەلی کورد بسەپێنن و رەوایەتی پێبدەن. هێرشێکی پیلانگێڕی هەیە. ئەوە ئاشکرا بووە. رەنگە شەڕ چڕتر بێتەوە. لە هەرێمەکە دەبێت هەموو کەس خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات. لەبەر ئەوەی پلانێکی بەو جۆرە هەیە. لەوەها دۆخێکدا کە رێبەر ئاپۆ بە دیلگیراوە و لە گۆشەگیرییەکی دژواردایە، دەیانەوێت لە بەرامبەر بەڕێوەبەری بزوتنەوەکەمان، هێزی گەریلا، هێزی شەڕ هێرشێکی پاکتاوکارانەی بەمجۆرە بەڕێوەببەن. دەیانەوێت پیلانگێرییەکە پشت ئەستور بەوە بکەن و درێژەی پێبدەن".
'گەریلا دوو چالاکی کرد، سوپای ئەوان بەرگەی نەگرت و لەپێکەوت'
هێلین ئومید رایگەیاند، کە هێزە پیلانگێڕ و داگیرکەرەکان دەیانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام بەدەستبهێنن و وتی، "بەڵام لە لاوازترین سەردەمی خۆیاندان. هەم لە رووی دیپلۆماسی و هەم لە رووی سەربازییەوە لە لاوازیدان. گەریلا دوو چالاکی کرد. چی روویدا؟ یەک لە دوای یەک لەپێی کەوتن و ئەژنۆیان شکا. خۆیان خستە بەر دەرگای ناتۆ، خۆیان خستەبەر فڵانە شوێن. لێیان پاڕانەوە، داوایان کرد هێرشەکان رابگرن، چوون لەبەر عێراق پاڕانەوە. وتیان، ئەو هێرشانە بوەستێنن. ئاشکرایە کە پوختەی دیدارەکان بەو جۆرەیە".
'رێپێوانی گەورەی ئازادیی لە ئێستاوە ئامانجەکانی پێکاوە'
لە درێژەی قسەکانیدا هێلین ئومید سەرنجی بۆ سەر چالاکیەکان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناوخۆ و دەرەوە وڵات راکێشا و وتی، " چالاکییەکان کە لە کوردستان و لە ژێر ناوی 'رێپێوانی گەورەی ئازادی' بەڕێوەدەچن، زۆر بەنرخن. چارەکە سەدەیەک بەسەر پیلانگێریدا تێپەڕبوو. ئەمەش کەم نییە. ئەو منداڵانەی کە رۆژی پیلانگێڕیی لەدایکبوون، لە دژی ئەو پیلانگێرییە لە تێکۆشاندا شەهیدبوون. راستیەکی بەو جۆرە بوونی هەیە. هەربۆیە گەلی کورد لە رێگەی ئەو رێپێوانەوە نیشانی دەدات کە ماوەی ٢٥ ساڵە بە چ شێوەیەک لە سەر پێی خۆی راگرتووە، جۆش و خرۆشێکی گەورە بوونی هەیە. سڵاو ئاراستەی ئەوانە دەکەم کە چالاکی خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە. لەوەها کاتێکدا، لە کاتێکدا کە کۆمەڵکوژی، قڕکردن، نادادی، پێسێلکاری بنەماکان و کردەوەی نایاسایی دەسەپێندرێت، زۆر بەنرخە کە بە ئازایەتی زۆرەوە داوای ئازادی رێبەر دەکرێت، تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورد بە پێداگرییەوە بەرێوەدەبرێت. لەبەر ئەوە گەلی کورد لە هەموو شوێنێک باوەشیان بۆ دەکاتەوە. لەبەر ئەوەی ئەم لەخۆبوردەییە، ئەم ئازایەتیە دەبینن بەو جۆرە پێشوازییان لێدەکەن، ئەوەی لە نوێنەرانی گەلی کورد دەخوازرێت ئەم لەخۆبوردەیی و ئازایەتیەیە. ئەوەش نیشان دەدەن. هەربۆیە زۆر هێژا و بەنرخە. پەیام بە دوژمن دەدەن، پەیام بە دەوڵەتی تورک دەدەن".
هێلین ئومید دەستنیشانی کرد کە ئەو رێپێوانە لەئێستاوە ئەنجامی بەدەستهێناوە و وتی، "بێگومان دەبێت زیاتر بەرفراوان بکرێت. رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی خۆی هەموو کات رێپێوانی هێمایینی بەم جۆرەی ئەنجام دەدا. بە تایبەتی لەگەڵ هەڤاڵانی ژن.. لەوێش کارێکی بەو جۆرە دەکرا. بۆ نمونە دەگوت، "وەرن پێکەوە رێپێوانێکی ئازادی ئەنجام بدەین'. واتە رێپێوان لە گردێک، رێپێوان لە چیایەک، کەشی ئەو رێپێوانەبوو، بەڵێ، ئێستا هەموو کەس بەشداری لە رێپێوانی ئازادی رێبەرایەتی دەبێت. من بەو جۆرە تێدەگەم، بەو جۆرە واتای پێدەدەم.
وێڕای ئەوە لە ئەوروپا گەنجانی ئینترناسیۆناڵیستیش، هەڤاڵانی ئینترناسیۆناڵیستیش دەستیان بە رێپێوان کردووە. لە مۆدێرنیتەی ئەوروپا واتە لە شوێنی ئەندازیارانی مێشکی پیلانگێریی نێونەتەوەیی هەوڵێکی بەو جۆرەی سەرهەڵدانی گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست؛ واتە گەنجانی ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی زۆر گرنگە. سڵاویان لێدەکەم. درێژە بە رێپێوانەکەیان بدەن و گەورەتری بکەن.
رێپێوان لە کۆڵن بێگومان گرنگە. لەوبارەوە بەڕێووەبەریی بزوتنەوەکەمان هەندێک لێدوانیان دا. لەم دواییەدا هەڤاڵ سەبری لێدوانیدا. پلان بۆ گردبوونەوەیەکی گرنگ دانراوە. وەک گردبوونەوەی ملیۆنان مرۆڤ پێناسە کراوە. ئەوە بەو واتایەیە. نەک هەر گەلی کورد، لەگەڵ گەلی کورد ، دۆستانی گەلی کرد، هۆگرانی ئازادی و دیموکراسی لە گردبوونەوەی کۆڵندا کۆدەبنەوە. کاتێک کەبەم جۆرەبوو هاوپەیمانی دەستەبەر دەبێت.
دەبێت ئەوە باش درکی پێبکرێت. هەر چالاکی و خۆپیشاندانێکی ئازادی مرۆڤەکان ئازاد دەکات. واتە بۆ ئەوەی مرۆڤ ئازاد ببێت دەبێت بکەوێتە هەوڵ و جموجۆڵەوە. چالاکبوون شێوەیەکی ئازادبوونی مرۆڤە. لەبەر ئەوەی مرۆڤ لە رێگە چالاکی و خۆپیشاندانەوە خۆی ئازاد دەکات. واتە نەک لە بەر هەندێک کەس، بەڵکوو مرۆڤ لە پێناو خۆیدا بکەوێتە جموجۆڵ و چالاکیەوە. نەک ئەوەی وەک منەتێک ئەوە بکات، نەک بۆ ئەوەی بڵێت لە پێناو کوردان بەشداری لە چالاکی دەکەم، یاخود لەپێناو هەڤاڵانی چیا بەشداری لەو خۆپیشاندان و چالاکیەدا دەکەم. دەبێت بۆ ئازادی و دیموکراسی، لەپێناو خۆیدا، واتە لەپێناو شکۆمەندی خۆیدا، لەپێناو مرۆڤبوونی خۆی، لەپێناو هەبوونی مرۆڤی بە ئیرادە بەشداری بکات. لەئێستاوە سڵاو ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری دەکەن و دەمەوێت بڵێم، کە بۆ ئەوەی لە ١٧ی شوباتدا گردبوونەوەیەکی شکۆدار ئەنجام بدرێت، هەمووان دەبێت بێ وچان تێبکۆشن".
هـ . ب