هەپەگە: ١٦ داگیرکەر سزادران، هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کرایە ئامانج

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک، چالاکی کاریگەرییان ئەنجامدا. لە زاپ و مەتینا ١٦ داگیرکەر سزادران. هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کرایە ئامانج، سەنگەرێک، چەکێکی بۆمبهاوێژ و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران.

هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک کە دەستیپێکردوون، بەردەوامن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش بە چالاکی کاریگەر بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: "لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر کە هەوڵ دەدات لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ جێگیر ببێت، هێزەکانمان چالاکی کاریگەرییان ئەنجامدا. رۆژی ٢١ی تەمووز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان چالاکی ئەنجامدران. لەو چالاکیانەدا ١٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک برینداربوو و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێندرا. لە هەمان کاتدا سیستمێکی کامێرای چاودێری، چەکێکی بۆمبهاوێژ، کەلوپەلی سەربازی و پێوادیستی رۆژانەی داگیرکەران لەناوبران. لە چالاکییەکانی ١٩ی تەمووزدا لە مەتینا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکیش رووخێندرا.

هەپەگە سەبارەت بە چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانەی راگەیاند:

"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان ٢١ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە چەکی ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شاخی جودییان وەشاند.

تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان کاتژمێر ٠٨:٣٠ بە تاکتیکی گەریلایی هەماهەنگ لە دوو قۆڵەوە لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیاندا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٢١ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٥٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە مەودایەکی نزیکەوە لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی وەشێندرا. لەو چالکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

تیمە گەڕۆکەکانمان ٢١ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە مەودایەکی نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیر ببن. هەردوو سەنگەرەکە کرانە ئامانج و لەناوبران، بە گشتی ٦ داگیرکەر سزادران. هاوکات لە سیستمێکی کامێرای چاودێری، چەکێکی بۆمبهاوێژ و کەلوپەلی سەربازی و پێداویستی رۆژانەی داگیرکەران لەناوبرا.

٢١ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ١٢:٢٥ و ١٢:٤٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیر بن. لەو چالاکیانەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان ٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٢٠ بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەری سکۆرسکییاندا کە هاتبوو کوژراو و بریندارەکان بگوازێتەوە، هەلیکۆپتەرەکە کە گورزی بەرکەوتبوو ناچاربوو لە گۆڕەپانی بەرخودان دووربکەوێتەوە.

٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٥٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هەلیکۆپتەر کەلوپەلی سەربازی و پێداویستی رۆژانەیان دانا. کەلوپەلەکان لەناوبران.

تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان لە ٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٠٠ بە تاکتیکی نیشانشکین لە داگیرکەرانیاندا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دار ببڕنەوە. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک سزادرا.

هەرێمی مەتینا؛

تیمەگەڕۆکەکانمان ١٩ی تەمووز کاتژمێر ١١:٠٠ لە بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر لە کانی ماسییان دا. لە مەودایەکی نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لە سەنگەرێکدرا. سەنگەرەکە بە تەواوەتی روخێندرا و دوو داگیرکەر کە لە ناویدابوون سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

٢١ و ٢٢ ی تەمووز هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢١ جار،  گۆڕەپانەکانی بەرخودانی کوڕەژارۆ ٢ جار، بە گشتیی ٢٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢١ و ٢٢ ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.

زاپ و هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب