ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هێزەکانمان بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە گیانبازانەی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەی ئاگریان دروست کرد، بە دروشمی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانە ٣ داگیرکەر سزا دران و ٣ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ کامێرای چاودێری کرانە ئامانج و لەناوبران".
ھەپەگە زانیاری وردی لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرە خستووەتەڕوو،
"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرایە ئامانج و لەناوبرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرایە ئامانج و لەناوبرا.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانشکێن کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لەناوبرا.
ھەرێمی زاپ؛
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.
هەرێمی مەتینا؛
٧ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ٢٢:٥٠، لە ھەرێمی مەتینا هێزەکانمان دووجار لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست کرد.
ھەرێمی خواکورک؛
٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ و ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٤٥، داگیرکەران لە گۆڕاپانی شاخی شەهید دەروێش دووجار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛
٧ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدان شاخی چارچەلی سەر بە ھەرێمی مەتینا؛ جارێک بە گازی کیمیایی. گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و دووجاریش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
٧ و ٨ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی سەر بە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٩ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٧ و ٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە ھەرێمی زاپ و ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن ھەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.