هەپەگە:٣ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادراون.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای لە نزیک چەمچۆ و گوندی سیدا ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٥ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومنا کرد. لەهەمان کاتدا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەند و چەکی قورس بۆردومان کراون".

راگەیەندراوەکە لە بارەی چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٩ی کانونی یەکەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی لە دژی داگیرکەران لە نزیک هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدا چالاکی ئەنجامدران. بەم جۆرەن:

کاتژمێر ١٠:٤٠ لە نزیک گوندی سیدا لە دژی داگیرکەران کە روویان لە سەنگەرەکانی بەرخودان گەریلا کردبوو بە سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا.

کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. داگیرکەرێک سزادرا.

کاتژمێر ١٧:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و دوو داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

١٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١١:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران. هەمان رۆژ کاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠ و ١٧:٠٠ داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا تایەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودان.

١٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ تا شەو، لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە هەرێمی چەمچۆ ٥ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. هەمان کات داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا تایەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانی بەرخودانەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٩ی کانونی یەکەم لە گارە گۆڕەپانی دەشتی کافیا و گۆڕەپانی بهار ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٩ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا و کوڕەژارۆ ٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

١٩ی کانونی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سیدا، چەمچۆ، شاخی هەکاری و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب