ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە نێوان ٢٦-٢٩ی کانوونی یەکەم و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی میدیا. ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی هەپەکە بەم شێوەیەیە:
ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٢٦ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٦:٥٠ کاتێک داگیرکەران لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی دەستیان بە جموجۆل کرد، هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و جموجۆلی داگیرکەرانیان وەستاند.
٢٧ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی کامێرایەکی چاودێری جۆری مۆبوسی داگیرکەران کرایە ئامانج و تێکشکێندرا. لە نێوان کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٥:٠٠دا داگیرکەران ویستیان ئەو کامێرایەی کە تێکشکێندراوە بگورن، بەڵام هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد و ڕێگرییان لە داگیرکەران کرد. ئەم چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
٢٧ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٠ و ١٥:٥٥ بە تاکتیکی نیشان شکێنی لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی لە داگیرکەران درا، لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٢٧ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٥٥ داگیرکەران هەوڵیاندا خۆیان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودیدا جێگیر بکەن، بەڵام بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و وەستێندران. ئەم چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجام درا.
٢٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٥٠ و ١٤:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و جموجۆلی داگیرکەران وەستێندرا.
٢٩ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
٢٩ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٠٩.٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە تاکتیکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا، لەوچالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر:
٢٦ و ٢٧ی کانوونی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی ناوچەی شەهید دەلیلی ڕژئاوای زاپ ٥ جار بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمبهەڵگر بۆردومان کراون.
٢٧ی کانوونی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ ٦ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراون. دەستنیشان کرا کە گازە کیمیاییەکان لە ڕەنگی سوور و خۆڵەمێشی بوون.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
٢٦ و ٢٧ و ٢٩ی کانونی یەکەم، گۆرەپانی گوندی شێلازێ، گۆڵکا، گوندی بەشیلی سەر بە ناوچەی مەتینا ٤ جار، گۆرەپانی چیای شەهید عەگید، چیای جاسووس، بێپالان، قەلاتوکانی سەر بە ناوچەی قەندیل ٦ جار، چیای ڕۆستێ، دۆڵی لۆلان، کۆلیت، چیای بەربەزین، چیای شەهید هاوار، ناوچەی سینێی سەربە ناوچەی خواکورک ٧ جار، ناوچەی دەشتی کافیا، دۆستەکای ناوچەی گارێ ٢ جار، ناوچەی بەرخۆدانی چیای بەهار لە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١ جار، بە گشتی ٢٠ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراون.
٢٧ و ٢٩ی کانونی یەکەم، بە هیلیکۆپتەر هێرشکرایە سەر هەرێمی خواکورک و ناوچەکە بۆردومان کرا.
هەرێمی زاپ، ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل، مەتینا و خواکورک تۆپ باران کران.