هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادراون و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی پەدەکەش خراوەتەخوارەوە- نوێکراوەتەوە

چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادراون، فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی پەدەکەش خراوەتەخوارەوە.

لە راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ئەو زانیارییانە خراونەتەڕوو:

"لە دژی هێرشی داگیرکاری سوپای تورکی داگیرکەر، بەرخودانی هێزەکانمان بە گیانی جەنگاوەرانی ئاپۆیی بێ پسانەوە بەردەوامە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە گیانبازی گەورەوە لە ناو دژوارترین بارودۆخدا خۆڕاگری دەکەن و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گۆڕەپانەکانی بەرخودان کە سەنگەری شەڕیان تێدایە چەکی کیمیایی بەژاردەهێنێت و بەو جۆرە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. لە چالاکی هێزەکانمان کە بە بڕیاردارییەوە ئەنجام دەدرێن ٣ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێکیش بریندار بووە.

زانیاری بەرفراوان لە بارەی چالاکی هێزەکانمانەوە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ:

٥ی ئایار کاتژمێر ١٥:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید هارون، هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە شێوەیەکی رێکخراو چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

٥ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٣:٣٠ لە دژی ئەو هێزانەی لە شاخی شەهید ئامانج لە گۆڕەپانی بەرخودانی چیاڕەشن، هێزەکانمان چالاکی نیشانشکێنیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٥ی ئایار کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجە دەستنیشانکراوەکان پێکران.

٤ی ئایار لە کاتژمێر ٠١:٣٠دا ئەو هەلیکۆپتەرانەی بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکەدا تێپەڕبوون و هاتن ویستیان گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بۆردومان بکەن کرانە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامی هاتنەدەستی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون لە ناوچەکە بکشێنەوە.

٥ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ١٣:٣٠-١٢:٣٠ لە بەرامبەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین و کوڕەژارۆ بۆردومانێکی قورس بە چەکی کیمیایی ئەنجامدرا. هەمان رۆژ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بە تەقەمەنی و چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید جودی و شاخی ئۆرتێ بۆردومان کران.

فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی پەدەکە خرایەخوارەوە

٤ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ لە بارەگایەکی پەدەکەوە لە ناحیەی باکرمانی ناوچەی ئاکرێوە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان هەڵسێنرا و بەرەو ناوچەی گەریلاکان لە هەرێمی گارە رەوانەکرا. ئەو فڕۆکە بێ فرۆکەوانە کە بە مەبەستی سیخوڕی و چاودێری سەربازی رەوانەکرابوو لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایەخوارەوە. شوێنی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ٥ی ئایاردا لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دوو جار بە شێوەیەکی چڕ و دژوار بۆردومان کرا و ویسترا کە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکە بەتەواوەتی لەناو ببرێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەربۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بێ پسانەوە بەردەوامە. بە فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و کاتیوشا بۆردومان ئەنجامدرا. زانیاری بەرفراوان بەم جۆرەیە:

٥ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٥ و ٦ی ئایار کاتژمێر ٠١:٠٠ لە هەرێمی گارە داوێنی دەرگای ورچ بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٥ی ئایار لە نیوەشەودا لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شاخی جودی بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٢ جاریش بە فرۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

٥ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ لە هەرێمی خواکورک داوێنی شاخی شەکیف بە کاتیوشا لە لایەن قەرەقۆڵەکانی سەرسنوورەوە بۆردومان کرا.

٥ی ئایار کاتژمێر ١٢:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین گۆڕەپانی وەرخەلێ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.

٥ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ٢٠:٣٠- ٢٢:٠٠ لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید شاهین، کوڕەژارۆ، شەهید هارون، شەهید جودی، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، شاخی جەهەننەم، چیاڕەش و چەمجۆ لە لایەن قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا و بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٩ جاریش بە فرۆکەی جەنگی بۆردومان کران".

هـ . ب