لە چالاكیی گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ستاردا ٣ سەربازی داگیركەری تورك سزا دران، ٣ فڕۆكەی بێفرۆكەوان خرانە خوارەوە. داگیركەرانیش ٣٥ جار بەچەكی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیاییان لە دژی هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بەکارهێنا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە"، بەدەركردنی راگەیەندراوێك لەماڵپەڕی خۆیدا وردەكاریی چالاكییەكی نوێی گەریلاكان و هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، لە ١٥ی ئابدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە خواكورك، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە چیای شەهید حەقی خرایە خوارەوە.
لە ١٧ی ئابدا تیمە گەڕۆكە نیشانەشكێنەكانی یەژئا ستار لە هەرێمی چەمچۆ لە زاپ و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵوكانی زاگرۆس داگیرکەریان خستەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە داگیرکەرانیان دا و داگیرکەرێکیان سزادا.
لە ١٦ی ئاب لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابوور دا، ٢ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە چیای ئامێدی خرانە خوارەوە.
لەهەمان رۆژدا لەچالاكی گەریلاكان لەدژی سەربازگەیەكی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە بامەڕنێ، ٢ سەربازی داگیركەری تورك سزا دران و حەفارەیەكیش تێکشکێنرا.
لەشەوی ١٦ی ئابدا هەڵیكۆپتەرێك، كە دەیویست چیای ئامێدی گولـلەباران بكات، بووە ئامانجی هێزەكانی گەریلا و بەچەكی قورس زەبری لێوەشێندرا.
وردەكاریەكانی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك
لە ١٦ی ئابدا و لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئیف ئیم و چیای كاركەر ٤ جار و هەرێمی ئەشكەوتی برینداران و وەرخەلێ ٢١ جار بە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی و چەكی كیمیایی بۆردوومان كران.
لە ١٦ی ئابدا داگیركەران ٤ جار بە رێگەی داگیرساندنی ئاگر هەوڵیاندا گازی ژەهراوی بخەنە تونێلەكانی شەڕەوە.
هێرشی فڕۆكە شەڕكەرەكان و هەلیكۆپتەرە شەڕكەرەكان و تۆپبارانكردن
لە ١٦ی ئابدا هەرێمەكانی ساجا، چیای ئامێدی، چیای جودی و چیای هەكاری ١٠ جار لەلایەن هەلیكۆپتەرە شەڕكەرەكانەوە بۆردوومانكرا.
لە ١٦ی ئابدا هەرێمی چیای ئامێدی و چیای هەكاری بەدەیان جار لەلایەن تۆپخانەكانی سەرسنورەوە تۆپباران كران.
ژ.ت