هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژەئاستاردا، ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، سەنگەرێکیش رووخێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" چالاکی هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بێوەستان بەردەوامە. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا.

سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی شەڕی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان، ٣ جار بە چەکی تاکتیک نۆکلەر و چەکی کیمیایی، ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومان کرد."

زانیاری ورد لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری بەم شێوەیەیە؛

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ساجاش مەراشی جەنگی خابوور؛

٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٠:٥٠ و ١١:٠٠دا سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی چەکی قورسی لەدژی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گردی جوودی بەکارهێنا، ویستی پێشڕەوی بکات. هێزەکانمان ٢ جار بە سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا و لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٣٠ی تەمووز ئێوارە، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانی هێرشیاندا کە ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ بۆردومان بکەن. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان نە ناچاری کشانەوە.

٣١ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٤٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران لە بناری گردی شەهید ئاکیف وەشێنرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

٣٠ی تەمووز کاتژمێر لە ١٢:٤٥ لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید شاهان، هێزەکانی یەژەئاستارمان، بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا سەنگەرێک رووخێنرا و ٥ داگیرکەر سزادران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی تاکتیک نوکلەر و چەکی کیمیایی؛

٣٠ی تەمووز تونێلەکانی شەهید عادل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، ٣ جار بە بۆمبی تاکتیک نوکلەر و چەکی کیمیای بۆردومانکران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس، ئۆبۆس، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛

٣٠ی تەمووز درۆنەکان لەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامیدی سووڕانەوە.

٣٠ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و سیدا ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

٣٠ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی هەکاری، گردی جوودی، وەرخەلێ، ئەشکەوتی برینداران، کۆکەرێ و کارکەر ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.

٣٠ی تەمووز تونێلەکانی شەهید شەهید عادل و گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و چەکی قورس بە دەیان جار بۆردومانکران."

ف.ق