هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێکیش درا
لە چالاکی گەریلاکاندا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٣ سەربازیش برینداربوون و گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان درا.
لە چالاکی گەریلاکاندا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٣ سەربازیش برینداربوون و گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان درا.
لە چالاکی گەریلاکاندا بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکان ٦ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و ٣ سەربازیش برینداربوون و گورزیش لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان درا.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشە قورسەکان بە فیداکارییەکی بەرز و ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی خۆڕاگری دەکەن، گەورەترین بەربەستن لەبەردەم پیلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی ئەو لەمپەرە لە ناو ببات بە شێوازەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتی و بەبێ سنور هێرش دەکات. هێزەکانمان لە دژی ئەو هێرشانە لە بەرخودانێکی تایبەتدان. سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەرخەلێ، ماددە و کەرەستەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێلیان ئاگر تێبەردا و هەوڵیان دا گازی ژەهراوی بکەنە ناو سەنگەرەکانی شەڕ.
لە چالاکی هێزەکانمان بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا، ٦ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون و هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش گورزیان لێدرا. سوپای تورکی داگیرکەریش ١٧ جار بە بۆمبی ئەتۆمیی تاکتیکی و چەکی کیمیایی و ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە تانک هێرش و بۆردمانی ئەنجامدا.
زانیاری ورد لەسەر ئەو چالاکی و هێرشانەی ئەنجامدراون بەمشێوەیەی خوارەوەن؛
لە گارزان گەریلایەک شەهید بوو
ڕۆژی ١٤ی تەمووز لە ناوچەی نزاری ئازێ لە قەزای خیزان-ی پارێزگای بەدلیس لە ئۆپەراسیۆنی دوژمن دا لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕی سەخت هاتە ئاراوە لەو شەڕەدا دوو داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون. هاوڕێمان سارا تا دوا هەناسەی خۆی بە فیداکاری و فیدایانە شەڕی کرد بۆ ئەوەى بە دیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن دواین بۆمباى خۆی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو. هاورێمان سارا گوزارشتی لە ڕاستینەی عەگیدبوونی ژنی کوردی ئازاد دەکرد و نوێنەرایەتیی ڕۆحی فیدایی و خۆبەدەستەوەنەدانی بێریتانی دەکرد. ئێمە بەڵێن دەدەین، ئەو ئەرکە شۆڕشگیڕییەی رادەستی ئێمەیان کردووە، بە دڵنیاییەوە سەریبخەین و تێکۆشان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: سارا خەبات
ناو و پاشناو: لەیلا یڵدز گۆرەر
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: عەزیمە - مستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ / گارزان
-
-
ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژا و ئازیزی هاوڕێمان سارا و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی بۆتان و هەموو وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەین.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا،
ڕۆژی ١٥ی تەباخ کاتژمێر ٠٨:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا تیمە گەڕۆکەکانمان ئاگاداری هەستیان بە جموجوڵی بێفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرد و بە چەکی تاکەکەسی لێیاندا. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ناچار بوو لە ناوچەکە بڕوات.
لە ١٥ی تەباخدا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ، داگیرکەران لە جموجوڵ دا بوون کەوتنە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی هێزەکانمان. کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەک تیمە گەڕۆکەکانمان لە دوو باڵەوە بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا و بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکەر سزادران. دوای ئەم چالاکییە هەڤاڵانمان دەستوەردانیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرد، کە بە ئاسمای ناوچەکەدا دەسوڕایەوە و ناچاریان بە کشانەوە لە ئاسمانی ناوچەکە کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابووردا،
ڕۆژی ١٤ی تەباخ لەنێوان کاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢١:٠٠ هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان هەوڵیاندا گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بۆردومان بکەن. تیمە گەڕۆکەکانمان بە توندی و بە بەهێزی دەستوەردانیان لە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان کرد و گورزیان لە هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر دا.
لە ١٥ی تەباخ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی شاخی کۆردینەى مەتینا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
ڕۆژی ١٥ی تەباخ کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی گورزیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دا. هاوکات تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ستارمان بە چالاکیی نیشانەشکێنی لەو داگیرکەرەیان دا، کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بەکاردەهێنا و سزایان دا.
لە ڕۆژی ١٥ی تەباخ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
ڕۆژی ١٦ی تەباخ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک لە ناوچەی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانەیان دا، کە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شاخی شەهید گەلهات و شاخی شەهید پیردۆغان دا بوون.
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی،
لە ١٥ی تەباخدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران و ئەوشکەوتی کارکەر دا ١٧ جار هێرش و بۆردومان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی ئەنجامدرا.
لە ١٤ و ١٥ی تەباخدا داگیرکەران ماددە و کەرەستەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێلیان لەبەردەم گۆڕەپانەکانی جەنگ لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەل دا سوتاند و هەوڵیان دا لە رێگەى ئەو پلاستیکانە و ئاگر و دوکەڵەکەیانەوە ماددەی کیمیایی و ژەهراوی بۆ ناو گۆڕەپانەکانی جەنگ بنێرن، ئەو هێرشە بە دوکەڵی ژەهراوی تاوەکو ئێوارەی ١٥ی تەباخ بەردەوام بوو.
.هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر بە تانک و فڕۆکەی جەنگی،
لە ١٤ و ١٥ی تەباخدا فڕۆکە بێفڕۆکەوان بە گۆڕەپانی قاشورای مەتینا و ناوچەکانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی دا سوڕانەوە.
ڕۆژی ١٥ی تەباخ فڕۆکە جەنگییەکان لە گارە ناوچەکانی گوندی گوزێ، دەشتی کافیا و گوندی گەڤەرکێ، لە مەتینا زەوییەکانی گوندی دەرگەڵێ و گوندی بەشیلی، لە خواکورکیش لە گۆڕەپانی سنین و شکەفتێ، ١٦ جار بۆردومانیان ئەنجامدا.
لە ١٥ی تەباخدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی سیدا و شاخی بەهار ٩ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران.
ڕۆژی ١٥ی تەباخ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران دەیان جار بە تانک بۆردومانکرا".
ژ.ت