هەپەگە: بە درۆن ٤ چالاکی ئەنجامدران
هەپەگە ڕایگەیاند لە لایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موشەوە ئەم ٤ چالاکییە ئەنجامدراون. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و جبەخانەیەکی تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران.
هەپەگە ڕایگەیاند لە لایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موشەوە ئەم ٤ چالاکییە ئەنجامدراون. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران، ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و جبەخانەیەکی تەقەمەنی داگیرکەران لەناوبران.
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی فیدایی ئاپۆییمان ئاخین موش کە ئەندامی کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە و یەژا ستار بووە و فەرمانداری تابوری نەمران و ئیلایەتی ئامەدەی کردووە، یەکینەکانی شەهید ئاخین دامەزرێنرا. یەکینەکانی شەهید ئاخین موش بە درۆن چوار چالاکی جیاوازی ئەنجامدا.
یەکینەکانی شەهید ئاخین موشمان لە ٤ی تەموزی ٢٠٢٤ لە ئاسمانەوە گورزی لە داگیرکەران وەشاند کە خواستیان بوو لە گۆڕەپانی سەرگەلی جێگیربن، بۆ دوو جار داگیرکەران لەو جێگایەدا کۆبوونەوە، لە هەردوو جارەکەدا لە ئاسمانەوە گورز لە ئۆتۆمێلێکی زریپۆش و جبەخانەیەک وەشێنرا و بەتەواوی لەناوبران. لەو ٤ چالاکیە ئاسمانیەدا کە لە لایەن یەکینەکانی شەهید ئاخین موشمانەوە ئەنجامدران بە گشتی؛ ٥ داگیرکەر سزادرن، ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش و جبخانەیەکەی داگیرکەران بە تەواوی لەناوبران."