هەپەگە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورکی لە سیرێ بۆردومانکرد

هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالی هەپەگە لە شارۆچکەى شیلازێ لە ئاسمانەوە بارەگای سوپای تورکی داگیرکەریان لە سیرێ بۆردومانکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە رایگەیاند:

"هێزەکانمان لەیەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا و لە کاتژمێر ٠٩:٤٥ دا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارەگای سەربازیی سیرێی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆردومانکرد، کە دەکەوێتە لە شارۆچکەى شیلادزێ لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، چالاکییەکە سەرکەوتوانە ئەنجامدرا".

ژ.ت