هەپەگە: بە شەهیدبوونیان میراتی بەرخودانیان لەدوای خۆیان جێهێشت

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهیدبوون و رایگەیاند، "ئەو هاوڕێ گیانبازانەمان بە شەهیدبوونی خۆیان میراتێکی گرنگی بەرخودانیان جێهێشت و بۆ گەلەکەمان و هاوڕێیانیان بوونە پاڵنەرێکی تۆڵەسەندنەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

" ساڵی ٢٠١٧ کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەرخودانێکی مێژوویی کرا و گورزی دژوار لە دەوڵەتی تورکی قرکەر وەشێندرا، لەسەر هێڵی گیانبازی شەهیدانی قارەمانمان بووە ساڵێکی گرنگی بەرخودانی مێژوویی. لەبەرامبەر هێرشەکانی دوژمن کە هەموو تواناکانی خستبووەگەر و بە پشتیوانی هێزە نێونەتەوەییەکان ویستی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان پاکتاو بکات، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەجێگەیاند، لە دژی ئەو هێرشە پاکتاوکارانەیە لە هەموو سەنگەرەکان خۆڕاگرییان کرد و هیوای داگیرکەرانیان بۆ لەناوبردن لەبار برد. هاوڕێیانمان گوڵان، سۆرخوین، ئادر، عەگید، عسیان و رەشید کە پێشەنگایەتیان بۆ ئەو بەرخودانە ئەفسانەییە کرد لە هێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون. هاوڕێیانی فیداییمان، بە تێکۆشانیان رێگەیان لە داگیرکەران گرت و بە شەهیدبوونیان میراتێکی گرنگی بەرخودانیان لە پاش خۆیان بەجێهێشت، بوونە پاڵنەری تۆڵەسەندنەوە بۆ گەلەکەمان و هاوڕێیانیان.

بەڵێن دەدەین کە ئامانجی هاوڕێیانمان گوڵان، سۆرخوین، ئادر، عەگید، عسیان و رەشید بەدیبهێنین، تۆڵەی ئەوان بکەینەوە. با سەری بنەماڵەی بەنرخی ئەو شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ساغ بێت.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: گوڵان دیرەن              

ناو و پاشناو: ئەڤین ئۆزتورک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک-باوک: موزەیەن- محەمەد نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: سۆرخوین ئارام

ناو و پاشناو: مەدینە ئۆنڤار

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک-باوک: ئاسلیە-موسا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: ئادر ئازاد

ناو و پاشناو: گوڵبەهار سەچکین

شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ

ناوی دایک-باوک:رابیعە- غیاسەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: عەگید گابار

ناو و پاشناو: ناسر مەحمودی ناسرئابادی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک-باوک: زینەت- کەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: عسیان بروسک

ناو و پاشناو: ئازاد توران

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک-باوک:دلبەر- رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

 

ناسناو: رەشید ئاندۆک

ناو و پاشناو: حیسامەدین ئەرگین

شوێنی لەدایکبوون:مێرسین

ناوی دایک-باوک: ئایشە - حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب