هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ گەریلای کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و وڵاتپارێزانی کوردستان کرد.
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٥ گەریلای کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و وڵاتپارێزانی کوردستان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلا شەهیدانە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
"دەوڵەتی تورکی بکوژ و پاکتاوکار لە چوارچێوەی هێرشەکانی بۆ پاکتاوکردنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەیخواست هیوای ئازادیی گەلەکەمان تێکبشکێنێت و سیاسەتە پاکتاوکارییەکەی سەربخات، لە ساڵی ٢٠٢١دا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە زۆرێک لە ناوچەی کوردستان دا قۆناغێکی سەختی شەڕی دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاڤاشینەوە تا زاپ، لە مەتیناوە تا چەندین ناوچەی باکوری کوردستان فیدایانە شەڕیان کرد و ئامانجە پوچەکانی دوژمنیان تێکشکاند. لەو پڕۆسە قورسەی شەڕدا هەڤاڵانمان ئەسەر، شۆڕش، ڕامان، دڵدار و زانا فیداکارییەکی گەورەیان ئەنجامدا و ڕێگەیان بە دوژمن نەدا و لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا لە شەڕ و کاتی جیاوازدا شەهید بوون.
هەڤاڵانمان ئەسەر، شۆڕش، ڕامان، دڵدار و زانا، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە چوونە نێو ڕیزەکانی گەریلا، بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان دا کرد، بە ژیانی تێکۆشەرانە و سەرکەوتوانەی بەهێز و فیداییانەیان بوونە نمونە بۆ هەموو گەنجانی کوردستان. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەهادارەکانی شەهیدەکانمان و هەروەها سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: ئەسەر ساواش
ناو و پاشناو: جاهیدە شاهین
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: شیرین - حسێن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: شۆڕش گەرمیانی
ناو و پاشناو: محەمەد کەریم
شوێنی لەدایکبوون: گەرمیان
ناوی دایک و باوک: زینەت - کەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: ڕامان زاگرۆس
ناو و پاشناو: فەخرەدین نیعمەتی
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ناوی دایک و باوک: حەمیدە - ناسر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: دڵدار ڕۆژئاوا
ناو و پاشناو: سەید ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: ڕەقا
ناوی دایک و باوک: بەسێ - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: زانا ئەحمەد
ناو و پاشناو: فەلات سەیفەدین حوسێن
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک و باوک: جیهان - سەیفەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ژ.ت