هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی فەرماندەمان شاهین شاهۆ دەکەینەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی شەهیدبوونی فەرماندە شاهین شاهۆ کردەوە و ڕایگەیاند: "بە بەشداریی بێ ڕاڕایی و یەکلاکەرەوەی خۆی، بۆ هاوڕێیانی بووە نمونەی شۆڕشگێڕێکی گەورەی ئاپۆیی".

ڕاگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:

"هاوڕێمان شاهین لە ٦ی ئازاری ٢٠١٣دا لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکی خۆ لە ناوچەی گاباری بۆتان بە پیلانگێڕییەک لەلایەن سیخوڕێکەوە شەهید بوو. دوای ڕووداوەکە سیخوڕەکە دەستگیرکرا و لێپرسینەوەی لێکرا و دوای ئەوەی ڕوون بوویەوە، ە بە ئەنقەست هاوڕێمان شاهین شاهۆی شەهید کردووە و لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان تاوانی جۆراوجۆری تریشی ئەنجامداوە، سزا درا. هەڤاڵمان شاهین لە ساڵی ٢٠١٣دا لە کاتێکدا بە شێوەیەکی نامەردانە شەهید کرا، کە هێزەکانمان لە باکوری کوردستان دەستیان بە کشانەوە کردبوو و پۆل پۆل گەنجان روویان لە ڕیزەکانی گەریلا دەکرد، بۆیە ئێمە نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا شەهیدبوونی هەڤاڵمان بە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکەی و وڵاتپارێزانمان ڕابگەیەنین. ئێمە بە ڕێزەوە لە ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێمان شاهین دا بەڕێزەوە یادی  دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە و دڵسۆزی و وەفای خۆمان بۆ شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکەی و وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین.

زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی هەڤاڵ شاهین شاهۆ بەمشێوەیەیە:

نازناو: شاهین شاهۆ

ناو و پاشناو: محەمەد سەید گونەش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: پاکیزە - عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئاداری ٢٠١٣ / گابار

هاوڕێمان شاهین بە ئازایەتی، سووربوون و بەشداربوونی بێسنووری خۆی بۆ ئێمە هاوڕێیانی بووە نموونەی شۆڕشگێڕێکی گەورەی ئاپۆیی. ئێمە وەک هاوڕێیانی لە کەسایەتی هاوڕێ شاهین دا بەڵێن دەدەین، ئەو ژیانە، کە هەموو شەهیدانمان بۆیان بەجیهێشتووین، گەشە پێ بدەین و خەونەکانیان بەدی بهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هەڤاڵ شاهین دەکەین".

ژ.ت