ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی دەمهات ئامەد (ئیسلام ئۆلچای) و ئارگەش باگۆک (ئۆزگور ئای) کە لە باگۆک شەهیدبوون، ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی باگۆکی ئەیلاتی مێردین لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەردا ٣ هاوڕێمان شەهیدبوون. روونبووەوە کە لەو شەڕانەدا هاوڕێیانمان دەمهات ئامەد و ئارگەش باگۆک سەهیدبوون. کاتێک زانیارییەکان لە بارەی ئەو هاوڕێیەی دیکەمان کە شەهید بووە، روونببێتەوە، بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی ئاشکرا دەکەن.
گەورەترین خەون و ئامانجی هاوڕێیانمان دەمهات و ئارگەش ئەوەبوو کە لە باکوری کوردستان لە دژی دوژمن بجەنگن. هاوڕێیانمان گەیشتنە ئامانجەکەیان و بەرپرسیارێتیەکی مێژووییان لە ئەستۆ گرت. هەردوو هاوڕێمان ئاگاداری دژوارییەکانی ئەو تێکۆشانە بوون، بەڵام سەرباری هەلومەرج و دژوارییەکانیش بە جۆش و خرۆشی گەورەوە بەشداربوون. هاوڕێیانمان دەیانزانی کە تەنیا بە ژیان و هەڵوێستێکی فیدایی سەرکەوتن یەکلادەبێتەوە. هەموو ساتێکیان بە زانابوونی شۆڕشگێڕیی ژیانیان بردەسەر. بۆ بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و ژیانێکی سکۆمەندانە، بێ دوودڵی و بێ وچان تێکۆشان. هاوڕێیانمان بە هەڵوێستی خۆیان بوونە رێبواری رێگەی رۆژهات و ئەرداڵ لە مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان دەمهات و ئارگەش دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تاهێنانەدی خەون و ئاواتی هاوڕێیانمان، بە پێداگریی و خواستی گەورەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: دەمهات ئامەد
ناو و پاشناو: ئیسلام ئۆلچای
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: ساڵیحە- شێخموس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین
ناسناو: ئارگەش باگۆک
ناو و پاشناو: ئۆزگور ئای
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: یڵدز- عەدنان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین
هـ . ب