هەپەگە: بوونە سەرچاوەی شکۆ و شانازی
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا شەهید بوون و رایگەیاند، "بە بێ دوو دڵی شەڕیان کرد، بە قارەمانێتی شەهیدبوون و بۆ گەلەکەمان بوونە سەرچاوەی شکۆ و شانازای".
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا شەهید بوون و رایگەیاند، "بە بێ دوو دڵی شەڕیان کرد، بە قارەمانێتی شەهیدبوون و بۆ گەلەکەمان بوونە سەرچاوەی شکۆ و شانازای".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوک راگەیەندراوێکی بەم جۆرەی بڵاوکردەوە:
"لە راگەیەندراوی ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤دا ئاشکرامان کرد کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتی بەرزەوە بەشداربوون، گەیشتوونەتە شەهیدبوون. رامانگەیاندبوو، کە زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی شەهیدانمان بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی رادەگەیەنین.
هاوڕێیانی تێکۆشەریی ئاپۆییمان کە بە پڕۆفیشناڵی، شێوازی گیانبازی و قارەمانێتی بەرزی خۆیان بەشدارییان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا کردبوو، بە بەرخودانی خۆیان هێڵی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤یان نەخشاند. هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار کە شوێنکەوتووی هێڵی تێکۆشانی سارا، روکەن، رۆژهات، ئەرداڵ و بە دەیان هاوڕێی گیانبازمان، کە بە رێبازی گەریلاکانی سەردەمی نوێ و بە رەنجێکی گرانبەها ئافراندبوویان، ناوی خۆیان لە مێژووی گەلەکەماندا نوسیەوە. هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار کە بە پراتیکی سەرکەوتووی خۆیان سەلماندیان کە ژیان و پێودانگەکانی ئاپۆیی، دیسپلینی سەربازی، جدیەتی شۆڕشگێڕی، پێداگری، قورسایی گیانبازی و چڕکردنەوەی سەرنج لە سەر ئامانج کلیلی سەرکەوتنە، قورسترین گورزیان لە دوژمن وەشاند.
بنەماڵەی بەنرخی جەنگاوەرانی فیدایی پێشەنگی وەک هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەتوانن بە رۆڵە قارەمانەکانیانەوە سەربەرز بن. لەبەر ئەوەی بە تێکۆشانی گیانبازانەی خۆیان و بە بێ دوودڵی و بە بەدەستهێنانی شەهادەتی قارەمانانە بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە وڵاتێکی ئازاددا بژی، بوونە مایەی شانازی و سەربەزی گەلەکەمان. وەک هاوڕێیانیان سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین کە رێپێوانی رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازادی هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و رزگار لە هەموو کات زیاتر بە خواست و پێداگرییەوە درێژە پێبدەین.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: سەرخۆبوون سەرحەد
ناو و پاشناو: سەفا ئاڵتونای
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک- باوک: مەجبورە- محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: رزگار چاوڕەش
ناو و پاشناو: رۆنیجان حەمۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: حەمیدە - عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤/ زاپ
هـ . ب