هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی چەک ژین ئانوشی کردەوە
هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە وێڕای ڕێزلێنان بۆ یادی گەریلای شەهید چەک ژین، ڕایگەیاند: "ئێمە وەک هەڤاڵانی شەهید بەڵێن دەدەین تێکۆشانی هەڤاڵ چەک ژین ئانوش بە سەرکەوتن بگەیەنین".
هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە وێڕای ڕێزلێنان بۆ یادی گەریلای شەهید چەک ژین، ڕایگەیاند: "ئێمە وەک هەڤاڵانی شەهید بەڵێن دەدەین تێکۆشانی هەڤاڵ چەک ژین ئانوش بە سەرکەوتن بگەیەنین".
ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
"هاوڕێمان چەک ژین ئانوش، یەکێک لە تێکۆشەران و قارەمانانی بزووتنەوەی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە و گەنجێکی بوێری خەڵکی هەرێمی سەحەدە. ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوو".
هەڤاڵمان چەک ژین ئانوش کە کولتووری خۆڕاگریی گەلی سەرحەدی لە خۆ وەرگرتبوو و یادی ئەو هەڤاڵانەمان کە خۆنەویستانە ڕێگای ئازادی گەلەکەمانیان تا کاتی شەهیدبوون هەڵگرتبوو، بە ئیرادە و بوێریەکی مەزنەوە بوو بە خاوەنی تێکۆشانی بێوچان . هەڤاڵمان چەک ژین، تێکۆشەرێکی بەنرخی پارتیمان پەکەکە بوو، کە ماندوونەناسانە خەباتی کرد و ئازادی گەلەکەمانی لە سەرووی هەموو شتێکەوە لە پێشی هەموو شتێکەوە دانا بوو، لە ڕەنج و تێکۆشانی خۆنەویستانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی درێغی نەکرد. هەڤاڵمان کە پێی وابوو ئازادی و سەرکەوتن لە کوردستاندا تەنها بە فەداکاری بەدەست دێت، تا کۆتایی تەمەنی بە بەڵێن و وەفادارییەوە بە باوەڕەکەی گرێدراو بوو.
پرسه و سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەهید بوونی ئاراسته ی هەموو وڵاتپارێزانمان له ناوچەی بازید و گەلی کوردستان و به تایبه ت بنەماڵه بەنرخی که تێکۆشەرێکی وەک هەڤاڵ چاک ژین-یان پەروەردە و بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمانیان پێشکەش کرد.
ناو و نیشانی هەڤاڵ چەک ژین ئانوش بەم شێوەیەیە:
ناوی ڕێکخستنی: چەک ژین ئانوش
ناوی بنەماڵە: عەدنان تەمەل
لەدایکبوون: بازید
ناوی دایک و باوک: فازیلە - مستەفا
شوێن و بەرواری شەهید بوون: ٣٠ی ئەیلول٢٠٢٣ هەرێمی زاپ
*** ***
*** ***