هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە و وتی، " تێکۆشان لەسەر هێڵی سەرکەوتنی هەڤاڵانمان وەک میراس بۆمان ماوەتەوە. تێکۆشانی شکۆداری هەڤاڵە شەهیدەکانمان بە مسۆگەری سەردەکەوێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەری کە دەیانەوێت هەبوونی گەلی کورد لەناو ببەن، هەموو کاتێک بە فیداکاری شەڕیان کردووە. بۆ ئەوەی گەلەکەمان ببێتە خاوەن دوارۆژێکی ئازاد، گەریلا ئازادەکانمان گیانیان بەخت کرد و لە هەموو دۆخێکی سەختدا شکۆی گەلەکەمانیان پاراست. لە ساڵی ٢٠١٧ دا کە هێڕشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاد بوو، ڕۆڵە قاڕەمانەکانی گەلەکەمان گیانی خۆیان کردە قەڵغان و خاکی پیرۆزی کوردستانیان پاراست و گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا. هەڤاڵانمان بێریتان، ئارگەش، باکور، سیدار و بەرخۆدان لە بەرەی پێشەوەی شەڕدا جێی خۆیان گرت، بە فیداکاری شەڕیان کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکانمان بوون. بە ژیانیان، بەشداریکردنیان لەنێو تێکۆشاندا، بە فیداکاری شەڕیان کرد، بوونە میلیتانی نمونەیی ئاپۆیی و میراسی تێکۆشانیان بۆ هاوڕێکانیان لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەجێ هێشت. تێکۆشانی شکۆداری هەڤاڵە شەهیدەکانمان بە مسۆگەری سەر دەکەوێت.

زانیاری فراوان لەبارەی ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیەیە؛

ناسناو: بێریتان چیا

ناو و پاشناو: ئایجان بایتار

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

دایک و باوك: سونگول و حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەریمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: ئارگەش تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: رەمەزان بەدری

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

دایک و باوك: حەمیدە و بەدری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەریمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: باکور کورتای

ناو و پاشناو: یوسف ئەرتاش

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوك: پەریخان و تەحسین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەریمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: سیدار ئادار

ناو و پاشناو: ئادەم ئوزکان

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک و باوك: موعەزەز و ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەریمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: بەرخۆدان گەلهات

ناو و پاشناو: یەعقوب دۆنموش

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوك: کۆچێ - موحیەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ \ هەریمەکانی پاراستنی میدیا

***