ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"لەو چالاكییانەی كە تیمەکانی گەڕۆکی یەژا ستارمان بۆ تۆڵەسەندنەوەی یەكێك لە فەرماندە پێشەنگەكانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، بێریڤان زیلان بەڕێوەچوو، داگیركەرێك سزادرا و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێکشكێنرا. سوپای داگیرکەری تورکیش ٨ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی، ١٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس هەرێمەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کرد.
زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
ڕۆژی ٢٢ی ئاب، کاتژمێر ١١:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر چوونەتە ناو سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، چالاکییان ئەنجامدا. دوای دەستێوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەکی دیاریکراو بکشێنەوە.
لە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٧:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
ڕۆژی ٢٢ی ئاب کاتژمێر ١١:٠٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەسەر ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی دەسوڕایەوە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان تێکشکێنرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛
لە ٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٩:٣٠ لە ناوچەی گردی کوردینە لە خواکورک، تیمەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر داگیرکەران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛
لە ٢٢ی ئابدا سەنگەرەکانی شەڕ ٨ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی لە ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، ساجا، گردی ئێف ئێم و ئەشکەوتی بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە هاوەن و چەکی قورس و کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی؛
لە ٢٢ی ئابدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی سووڕانەوە.
ڕۆژی ٢٢ی ئاب، ناوچەکانی بەرخۆدانی کورۆژارۆ، گردی ئامێدیێ و گردی ئێف ئێم ١٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٢ی ئابدا ناوچەکانی خۆڕاگری گردی هەکاری و گردی ئامێدی ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ٢٢ی ئابدا ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، ئەشکەوتی برینداران، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدیێ دەیان جار بە هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.
ف.ق