هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی داگیرکەرێک سزادراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە نێوان ٢١-٢٦ی کانونی یەکەم و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە:

"لە هەرێمی مەتینا

٢١ی کانونی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١١:٣٠ و ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ داگیرکەران هەوڵیاندا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو سەنگەرەکانمان بۆردومان بکەن. سەرەتا لە شوێنێکی نزیکەوە لە داگیرکەران درا، دواتریش بە رێبازی سابۆتاژ دەستوەردان بەرامبەر ئەنجامدرا. گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. لە کاتی چالاکیەکەدا ئەو چەکە کیمیاییە بە داگیرکەران بوو پێیاندا تەقیەوە. داگیرکەران بە هۆی کاریگەری ئەو چەکە کیمیاییەوە ناچاربوون تاڕادەیەک خۆیان بکشێننەوە.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

٢١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا. شالاکیەکە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنە دەست و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛

٢١ی کانونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ١٠ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

٢٣، ٢٤ و ٢٦ی کانونی یەکەم لە هەرێمی گارە دەریێ هەسن، گوندی شکەفتیان، دۆڵا مێران ٣ جار، لە هەرێمی خواکورک شاخی شەهید شەریف، کۆلیت، سنین، لۆلان، شاخی بەربزن، سآخی رۆست ٦ جار، لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم ٢ جار، لە مەتینا گوندی شێلازێ، گوندی بێشیلی؛ بە گشتی ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".

هـ . ب