هەپەگە: ڕێگای گەریلایەتیان پێبەخشین بۆ سەرکەوتن

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلیا شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی "فەرماندەکانمان کە بە گیانی سەرکەوتن شەڕیان کرد و بە ئەرکی سەرکردایەتی تێکۆشان ، ڕێگای شەڕی گەریلایەتیان پێبەخشین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی زاپ کە بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان هەیە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان قورسترین گورز لە داگیرکەران دەدەن. گەریلاکانی کوردستان بە گیانی فیداکاری بەرزی ئاپۆیی شەڕ دەکەن، دەسکەوتەکانی ئێمە دەپارێزن. ڕۆڵە قارەمانەکانی گەل کورد دۆغان و کارکەر و ڕۆژدا، کە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیدا کرد، بەم تێگەیشتنە دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. هەڤاڵانمان لە سەرەتاوە شەڕێکی گەورەیان بەڕێوەبرد و گورزی گەورەیان لە دوژمندا. شەهیدبوونی ئەم هەڤاڵانە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئێمە بەرخۆدان گەورەتر بکەین و تۆڵەیان بکەینەوە و ئامانجەکانیان بەدی بهێنین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دۆغان ژیرکی

ناو و پاشناو: وەدات ئەنگین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: زەریفە و ئایدن

کاتی و شوێنی شەهیدبوون: ١١ تەمووزی ٢٠٢٢ / زاپ

*

ناسناو: رۆژدا کۆتۆل

ناو و پاشناو: مەنشورە مودیرزادە

شوێنی لەدایکبوون: کۆتۆل

ناوی دایک و باوک: حوزیە و بەهرۆز

کاتی و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

*

ناسناو: کارکەر سەربەست

ناو و پاشناو: بەشیر ئاکباش

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: فاتیمە و ئیسماعیل

کاتی و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

***

دۆغان ژیرکی

***

رۆژدا کۆتۆل

***

کارکەر سەربەست

 

هەگەپە وێڕای ئەوەی باسی لە خەباتی ٣ شەهیدەکە کرد لە ریزەکانی گەریلاکانی کوردستان هەروەها وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەری بەڕێزی هەڤاڵانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارێزمان دەكەین."

ف.ق