راگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەرانبەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە باشور تاوەکو باکوری کوردستان هەموو بستێکی خاکی کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران وەشاندووە. هێزەکانمان بە تیمی پسپۆڕ لەداگیرکەرانیاداوە و ٩ داگیرکەر سزادراون و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون. ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی جۆری (ڕەئۆ)، سەنگەرێک، چەکێکی ئەی ٤ و بۆمبهاوێژێک لەناوبراون.
هەرێمی بۆتان
١٠ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک، لە هەرێمی جودی شڕنەخ دەستی بە ئەۆپەراسیۆن کرد. ٢٣ی نیسان داگیرکەران لە گۆڕەپانی دیفئنداغ لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کۆنتڕۆڵکران و چالاکی ئەنجامدرا. لە کاتژمێرەکانی شەودا هێزەکانی یەژەئاستارمان لە نزیکەوە جارێکی دیکە لە داگیرکەرانیاندا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکی هێزەکانمان گۆڕەپانەکەیان بۆردومان کرد و هەمان رۆژ کشانەوە.
٢٧ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٠ یەکینە شاراوەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری هەلەنا پیری شڕنەخ جێگیر ببون، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران و دواتر بە قەناس لێیاندرا و داگیرکەرێک سزادرا. هەمان رۆژ هێزە داگیرکەرەکان لە گردی هرمۆ ، لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرانو بە قەناس لێیاندرا. داگیرکەرێک سزادرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە هەرێمەکەی بۆردومان کرد.
٢٨ی نیسان یەکینە شاراوەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گردی شەهید ژێهات لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆی هەمان رۆژدا لە نزیکەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا. سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر کوژراوەکانی گواستەوە و بە هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس دەستی بە هێرش کرد.
هەرێمی ئاڤاشین
٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٢:١٥ سەنگەرێکی ئەی ٤ی دابیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران، چەکێکی ئەی ٤ و بۆمبهاڤێژێک و سەنگەریک لەناوبران.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٢:١٠ سەنگەرەکانی دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەرەکەدا داگیرکەران سەنگەرەکانیان چۆڵ کرد و هەڵهاتن. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٢:٤٥ داگیرکەران وسیتاین بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا بە چەکی قورس، هەلیکۆپتەرەکان نە ناچاری کشانەوە.
٣٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ١٥:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی وەرخەلێ لەلایەن سوپای دگیرکەرەوە بە چەکی کیمایای بۆردومانکران و لەسەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.
هەرێمی زاپ
رۆژی ٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٧:٣٠ هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە دەوروبەری هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی کورەژارۆ لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئامانجەکان پێکران.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ١١:٣٠ لە دەورەبەری هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی کورەژارۆ داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس گولەبارانکران. ژمارەیە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٨:٣٠ داگیرکەران لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتنی برینداران بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی گردی شەهید شاهین پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەو ەبە چەکی قورس کرانە ئامانج . داگیرکەران گورزیان بەرکەوت و پاشەکشێیان کرد و دواتر لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و هاوەن ناوچەکە بۆردومانکرا.
٣٠ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٣٠ هەلیکۆپتەرەکەنای شەڕ لەسەر شاری ئامێدی و دهۆلی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە تێپەڕین و ویستیان هەرێمی بەرخۆدانی کورەژارۆ بۆردومان بکەن، بەڵام رووبەرووی دەستوەردانی هێزەکانمان بوونەوە. لە ئەنجامدا بە ناچاری کشانەوە.
٣٠ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک ٧ جار هەرێمی بەرخۆدانی کورەژارۆ و سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدانی بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
هەرێمی خواکورک
٢٧ی نیسان کاتژمێر ٠٦:٠٠ ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی جۆری (رەئۆ) لەنێوان گردی کەڤۆرتێ و گردی ماسیرۆ، لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرا و بە سابۆتاژ لێیدرا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا و ٣ داگیرکەر سزادران.
٢٩ و ٣٠ نیسان دەوروبەری گردی شەهید شەریف و ئاوی لۆلان ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردەمانکرا.
٣٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٦:٣٠ و ١٧:٣٠، گردی جەهەننەم، کارکەر، ئەشکەوتنی برینداران، کورەژارۆ، ساجا و سیدای سەر بە زاپ، لە لایەن هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران. هەمان رۆک کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٠٠ و ١٦:٤٥ گردی بەهار، شەهید کەنداڵ و گردی ئامێدی زاپ، ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران."
ف.ق