هەپەگە: لە هەفتانین ٢داگیرکەر سزا دران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین لە خانتوورێ داگیرکەرانیان کردە ئامانج. ڕاگەیەنرا کە لەوچالاکییەدا ٢داگیرکەر سزادران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هەروەها ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە ٢٠٢٠ شەهید بوو:

 

" هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی  شۆرشگێڕی جەنگی هەفتانین لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢١ لە ناوچەی خانتوری هەرێمی هەفتانین لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و چەندی سەرباز برینداربوون.

١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا هاورێیەکی ئێمە بە ناوی سەرحەد سیاژن شەهید بوو.

هاوڕێ سەرحەد لە ئاگری لە ناو بنەماڵەیەکی دڵسۆز و وڵاتپارێز لە دایک بوو و بە چاندی وڵاتپارێزی گەورە بوو. لە دژی کردەوەکانی ئاسمیلاسیۆن کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کورد دەیسەپینێت بەردەوام بەرخۆدانی کرد، بەهۆی سیاسەتی قڕکردن ڕاپەڕی. لەکاتی خوێندنی زانکۆدا سیستەمی مۆدرنیتەی  کاپیتالیست و سیستەمی دەوڵەتی تورکی فاشیستی ناسی. تێگەیشت کە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ تاکە هێزێکە لە دژی سیستەمی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک. لە بەرانبەر راستی گەل کە هەبوونی ئینکار دەکرێت، زمانی قەدەغەدەکرێت، مافی وتنی نەماوە و کردەوەکانی دژە مرۆڤانەی سیستەمی قڕکەر دەسەپێنرێت، هاورێ سەرحەد بە وتنی' لە کەشێکدا کە هیچ واتایەکی بۆ وتن نییە، بەشداربوونی پەکەکە هەڵویستێکی ئەخلاقیە' پەیرەوکرد. هاورێ سەرحەد تێگەیشت کە تاکە شوێنی بەجێگە هێنانی بەرپرسیارەتی جڤاکی و مێژوویی چیاکانی کوردستانە  و بەوتێگەیشتنە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. هاورێ سەرحەد لە تێکۆشانی گەریلادا بەردەوام بەرەوپێشکەوتن دەچوو، بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و شکاندنی سیاسەتی قرکردن، ڕەنج و تێکۆشانێکی بێ وێنەیدا. کەد و ماندووبوونی خۆی گەیاندە ئاستێکی هەرە بەرز و بەم شیوەیە ئەرکی ئاپۆییەکی فیدایی خستەسەر شانی خۆی. لە گەلیک هەرێمدا تێکۆشانی کرد و وەک پۆڵا کە لەناو ئاگردا بەهێزدەبێت بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی هەموو زۆر و زەحمەتییەکانی گۆڕا بۆ سەرکەوتن. و بووە شۆڕشگێڕێکی فیدایی ئاپۆیی. بەرخۆدانی شەهیدە قارەمانەکان کە بە ڕەنج و ڕۆحی فیدایی هەتا دوایی تێکۆشانیان کرد و ڕادەستی ئێمەیانکرد، ئێمە بەلێن دەدەین کە بیگەێنینە لووتکەی سەرکەوتن. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید سەرحەد، هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

 

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: سەرحەد سیاژن

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئاجار

شوێنی لەدایک بوون: ئاگری

ناوی دایک/ باوک: زەینەب /سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

ک-ش