هەپەگە: لە لجێ ١٣ داگیرکەر سزادران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە گەریلاکان لە لجێی ئامەد کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازییان کردووەتە ئامانج کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن جوڵەی پێکرابوو، لە ئەنجامدا ١٣ داگیرکەر سزادران.

هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ٣٠ نیسان کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازی کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کەوتبووەڕێ کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندراوە و ١٣ داگیرکەر سزادراون. هەروەها راگەیەندرا لەهەمان ناوچە لە ١٠ی ئایاردا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک کە دەستیپێکرابوو دوو گەریلا شەهیدبوون.

لەراگەیەندراوەکەدا بەم جۆرە باس لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و پێکدادانەکان کراوە:

"١. هەرێمی ئامەد؛

-سوپای تورکی داگیرکەر لە وەرزی زستانەوە هەوڵ دەدات لە ناوچەی هەرێمی شەهید سەرخۆبوونی ناوچەی لجێی ئامەد شاخ بگرێت و تیایدا جێگیر بێت. لە هەمان کاتدا لە ناوچەی شاخی دۆڵی جومعە، گوندی سیڤەرەک، گوندی مەدرەسە و شاخی مێرگ دەستی بە دروستکردنی بنکەی سەربازی کرد. لەگەڵ ئەو هەوڵانەش سوپای تورکی داگیرکەر لە ٦ مانگی رابردوودا لە هەرێمە ئۆپراسیۆن و بۆسەی ئەنجامداوە.

-هێزەکانمان لەو ناوچەیە لە ٣٠ نیساندا لە نێوان گوندەکانی مێرگێ و گوندی سیڤەرەک بە تاکتیکی سابۆتاژ کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازییان کردە ئامانج کە بەرەو ئۆپراسیۆن دەچوو و رێگرییان لێکرد. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکا و ١٣ داگیرکەر کە تیایدابوو سزادران. ئۆپراسیۆنەکان لە ناوچەکە تا ٥ی ئایار بەردەوام بوون و بێ ئەنجام کۆتاییان هات.

-سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ی ئایار لە هەمان هەرێم دەستی بە ئۆپراسیۆن کردەوە و لە ئەنجامی هێرشەکانی دوژمندا هاوڕێمان دڵگەش زاگرۆس و باوەر کۆرکماز شەهیدبوون.

٢. هەرێمی زاپ؛

-لە ١٦ی ئایاردا کاتژمێر ١٤:٢٠ داگیرکەران کە هێرشیان کردبووە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم رووبەڕووی خۆپاراستنی هێزەکانمان بوونەوە.

٤. هەرێمی مەتینا

-لە ١٨ی ئایاردا کاتژمێر ١٤:٢٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری، بەڵام رووبەڕووی خۆپاراستنی هێزەکانمان بوونەوە.

٥. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

-١٧ی ئایار شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، دەوروبەری گوندی سێگرێ و گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە ٢٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

- لە ١٦، ١٧ و ١٨ی ئایاردا سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئێف ئێم و شاخی جودی، شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کاموران، شاخی شەهید هێمن، هەرێمەکانی چلوچار، دەوروبەری روباری لۆلان و سیدای خوکورک ٣٧ جار بە کاتیوش، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

-لە ١٧ی ئایاردا دەوروبەری شاخی مەزڵوم، کۆردینە، وتونا، سەرزێرێ و گوندی تروانشی مەتینا ٧ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کران".

هـ . ب