راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە دژی داگیرکەران و هێرشە ئاسمانییەکن بەم شێوەیە:
" لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور ، هێزەکانی ئیمە لە رۆژی ١٢ی گوڵان لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا لە قادە دەردارێ-ی هەرێمی مەتینا لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید ئازاد چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورک سزادران و سەربازێکی تریش بریندار بوو.
هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە رۆژی ١١ی گوڵان لە کاتژمێر ١٣:١٥ لە هەرێمی مەتینا داگیرکەرانیان لەسەر گردی زەندوورا بۆردومان کرد. لە چالاکییەکەدا بۆمبەکان سەرکەوتوانە ئامانجەکانی پێکا.
'هێرشی ئاسمانی'
سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات.
١١ی گولان کاتژمێر ١١:٣٠ قادی وەرخەلێ-ی ئاڤاشین ٤ جاران بۆردومانکرا.
١٢ی گوڵان کاتژمیر نێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٣٠ خولەک لە قادی مەرڤانۆسی ئاڤاشین داگیرکەران بە رێگەی هەلیکۆپتەرلە ناوچەکە دابەزین.
١٢ی گوڵان کاتژمێر نێوان ٢٠:٣٠ و ٠٠:٠٠ قادی تیپی تا و جێلۆی بچووک لە هەرێمی زاپ بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."
ک-ش