هەپەگە: لە مەتینا گورز لە داگیرکەران درا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ١١ی ئایار لە مەتینا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ١١ی ئایار لە مەتینا لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا لە ١١ی ئایار و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە دژی گروپێک لە داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید سەرحەد لە ناوچەى مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورز لەو گروپە داگیرکەرە درا.
هێرشی ئاسمانی و بۆردومان
سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
زانیاری بەرفراوان لەبارەی ئەو هێرش و بۆردومانانەوە بەمشێوەیەیە:
١١ی ئایار لە کاتژمێرەکانی ١٢:٣٠ ، ١٣:٣٠ و ٢٠:١٠ شاخی زەندورا لە دیوی ناوچەى ئاڤاشینەوە بۆرودمانکرا.
١١ی ئایار لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ دا شاخی زەندورا و ناوچەى کێستە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە کۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.
١١ی ئایار لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا دۆڵی ئاڤاشین لە ناوچەی ئاڤاشین ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.
١١ی ئایار کاتژمیر ١٨:٢٠ گۆڕەپانی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.
١٢ی ئایار کاتژمیر ١٠:٣٠ ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
١٢ی ئایار لە کاتژمێرەکانی ٠٤:٢٠ و ٠٦:٠٠ جموجوڵی کۆپتەر بەسەر ناوچەکانى قەڵای بێدەوێ، تیپی تی و کانیانیش لە زاپ هەبوو.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".
ژ.ت