هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جوودی شەهید بوون و وتی، "سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سوپای داگیرکەری تورک لە گردی هرمۆی جوودی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا چیای جوودی بۆردومانکرا. ئۆپەڕاسیۆنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا کۆتاییهات، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هاوڕێکانمان باهۆز بۆتان و کەنداڵ لیجە شەهید بوون.

بووە وڵامێک بۆ پێویستی سەردەم

هاوڕێ باهۆز لە جزیر کە دڵێ راپەرین و بەرخۆدانە لەدایک بوو و بە کەلتوری بەرخۆدێری بۆتاین گەورە بوو. هاوڕێ باهۆز لە تەمەنێکی بچووکدا هێرشی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و سیاسەتی تواندنەوەی بینی، لە بەرانبەر قڕکردنی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەمایەوە و دەستی بە تێکۆشان کرد. هاوڕێ باهۆز لە ساڵی ٢٠١٤دا رووی لە چیاکانی کوردستان کرد. هاوڕێ باهۆز لە هەموو قۆناغێکی پەروەردەدا بەهێزبوون و قۆڵبوونەوەی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کردە بناغە. هاوڕێ باهۆز قۆڵبوونەوەی لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، شێوە و تەکتیکی گەریلایەتی مۆدێرنی کردە ئامانجی خۆی. ئاگاداری ئەوە بوو کە بەرپرسیاریەکانی تێکۆشانی شەهیدانی قاڕەمانە. لەسەر ئەم بناغەیەی خۆی نوێکردەوە و بۆ ئەرک و بەرپرسیاری سەردەم بوون بە وڵام.

ئەوینداری چیاکانی جوودی بوو

هاوڕێ کەنداڵ لە ئامەد لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز کە لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا باجی زۆری داوە، لەدایک بوو. تێگەیشت کە پێویستە گەنجانی کورد خاوەنداری لە بەرپرسیاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی خۆیان بکەن و لەسەر ئەم بناغەیە لەساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. پراکتیکی سەرەتایی گەریلایەتی خۆی لە گۆڕەپانی جوودی بۆتان دەستپێکرد. دوای ئەوەی هاوڕێ گەلهات چووە کۆبانێ بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە و خەباتێکی بەهێز بەڕێوەببات، رەنجێکی زۆریدا. لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٠ لە جوودی لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدانی کرد و ئەزموونی بەهێزی وەرگرت. هاوڕێ کەنداڵ بە ئەوینێکی گەورە وابەستەی جوودی بوو. لە گردی هرمۆ تا بلیکا، لە سەفین تا گردی چۆلیا، لە دەسشتی سلۆپی تا نێواوا لە هەموو جێگەیەکی جوودی بەرخۆدانی کرد و بووە فەرماندەیەکی بەهێزی بۆتان. بۆ پەروەردە و چارەسەری ماوەیەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا مایەوە، ئەزموونی خۆی بە پەروەردەی پارتی و ئایدۆلۆژی رێبەرتی لەبەرچاو گرت و بە شێوەیەکی بەهێز چووەوە بۆ جوودی. لەە جوودی لە رووی چالاکیەکانی لەدژی دوژمن، دروستکردنی ژیانێکی بە پێوانە و رەگەزی ئاپۆیی و پراکتیزەکردنی هێڵی گەریلایەتی دیموکراتیک، پێشەنگایەتی کرد. هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆی لە کەسایەتی خاکی خۆیدا بەرجەستە کرد و وابەستەبوونێکی قۆڵی هاوڕێیەتی بەجێهێنا.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدانمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەیەن و بەڵێن دەدەین لەسەر هێڵی شەهیدان بە ئامانجەکانمان بگەین."

نازناو: کەنداڵ لیجە

ناو و پاشناو: مەنسوور یڵتاش

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: نەسیبە و زەکی

کات و شوێنی شەهادەت: ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / بۆتان

*

نازناو: باهۆز بۆتان

ناو و پاشناو: فەخرەدین روڤاناس

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

داویک و باوک: گەڤریە و حەمید

کات و شوێنی شەهادەت: ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / بۆتان

ف.ق