هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە لیجەی ئامەد شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ١٠ی ئایاردا لە ناوچەی لیجەی ئامەد دوو گەریلا بەناوەکانی دڵگەش زاگرۆس (سەرحەد یاڵچین) و باوەر کۆرکماز (موراد ئاسلان) شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چەپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ١٠ی ئایاردا لە ناوچەی لیجەی ئامەد دوو گەریلا بەناوەکانی دڵگەش زاگرۆس (سەرحەد یاڵچین) و باوەر کۆرکماز (موراد ئاسلان) شەهید بوون و ناسنامەی دوو گەریلاکەی ئاشکرا کرد.

هەپەگە دەڵێت، " رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێرشەکانیان لەدژی هێزەکانمان بەردەوامی پێدەدەن. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣دا لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەدژی هێزەکانمان دەست بە ئۆپراسیۆن کرا. بەو هۆیەوە لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا و داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی شەڕیان بۆردومان کرد. یەکێک لە فەرماندە شکۆدارەکانمان دڵگەش زاگرۆس و هەڤاڵێکی دیکە بەناوی باوەڕ کە لە بەرامبەر هێرشی دوژمن بە فیداکاری و تاوەکو دوایین هەناسەی خۆیان بەرخۆدانیان کرد و بوون بە یەکێک لە نوێنەرانی نەریتی بەرخۆدانی پەکەکە شەهید بوون. هەردوو هاوڕێمان خاوەن تێکۆشانێکی بێوەستان و سەرکەوتووانە بوون و بوونەتە نمونەی بێوێنەی میلیتانی ئاپۆیی.

ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتی خانەوادەی شکۆداری هەڤاڵانمان دەکەین کە منداڵە شکۆدارەکانیان لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا بەشداریان کرد.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

 ناسناو: دڵگەش زاگرۆس

ناو و پاشناو: سەرحەد یاڵچین

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: جەمیلە و سەلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ – ئامەد

***

ناسناو: باوەر کۆرکماز

ناو و پاشناو: موراد ئاسڵان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: خانم – مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ – ئامەد

دڵگەش زاگرۆس

هەپەگە باسی ئەوە کرد کە شەهید دڵگەش زاگرۆس لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەنێو خانەوادەیەکی نیشتیمان پەروەردا لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٠ بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کردووە. هەروەها بەشداری لە شەڕی دژی داعشدا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٥ – ٢٠١٧ لە زاپ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک تێکۆشانێکی گەورەی بەڕێوە بردووە. دواجار چووەتە ئامەد و لەوێ ئەرکی فەرماندەیی هەرێمەکەی لە ئەستۆ گرتووە و دواجار لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا کە بە قاڕەمانی لەبەرامبەر دوژمن جەنگاوە، شەهید بوو.

باوەر کۆرکماز

هەڤاڵ باوەر لە ناوچەی ئەردیشی وان لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. هەر لە تەمەنی منداڵیدا، تایبەتمەدنی وڵاتپارێزی خۆی پاراستووە. بە تایبەتی کاتێک لە شارەکانی تورکیا کاری کردووە، زیاتر هەستی بە فشارەکانی دوژمن کردووە و بۆیەش زیاتر دەستی بە گەڕان کردووە و راستی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەی ناسی. شەهید باوەڕ گەیشتە ئەم بڕوایەی کە تەنیا لەسەر هێڵ و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت ژیانی ئازاد بەدەست بهێندریت. بۆیەش ساڵی ٢٠١٦ رووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو.

هەڤاڵ باوەر لەگەڵ پراکتیکی سەرکەوتووی خۆی لە ئامەد، بە سادەیی و دروستی خۆی هاوڕێیەکتیەکی زۆر و خۆشەویستیەکی زۆری بەدەست هێنا. لەدژی ئۆپراسیۆنەکانی دوژمن لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ بە فیداکاری شەڕێ کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ باوەڕدا بەڵێنی بەجێهێنانی خەیاڵی هەموو شەهیدان دووبارە دەکەینەوە.

ف.ق