هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون و وتی، " ئەو هاوڕێ قارەمانەکانمان، بە هەڵویستی رۆنی خۆیان لەسەر هێڵی ئازادی ژنان، بوون بە میلیتانی نمونەی یەژەئاستار."

بەشێک لە راگەیەنراوی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە هەرێمی تەندورەکی سەرحەد دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی داگیرکەری کرد. لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک و هیزەکانماندا شەڕێکی قورس روویدا. هاوڕێکانمان ئەڤیندار و ئەیلەم، کە لە شەڕەکەدا گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد، تاوەکو گولەی کۆتایی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هاوڕێ قاڕەمانەکانمان کە چەندین ساڵ لە سەرحەد خەباتیان کرد، بە هەڵوێستی رۆنی خۆیان لەسەر هێڵی ئازادی ژنان، رەنجێکی زۆریاندا و بوون بە میلیتانی نمونەیی یەژەئاستار. بەڵێن دەدەین کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان، کە هاوڕێیەتی پەکەکەیان لە دڵەوە هۆناندەوە، بپارێزین و گەورەی بکەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئەڤیندار کەڤۆک

ناو و پاشناو: تۆغبا تامباخچەجی

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: خاتون و محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ / سەرحەد

*

ناسناو: ئەیلەم سیپان

ناو و پاشناو: دەولەت تاشر

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: فاتیمە و ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی ئابی ٢٠٢٢/ سەرحەد

**

ئەڤیندار کەڤۆک
 

 

ئەیلەم سیپان

 

هەپەگە سەڕەرای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکە لەنێو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد، هەروەها وتی، "  هاوڕێکانمان ئەیلەم و ئەڤیندار بە هەڵوێستی فیداییان لەدژی داگیرکەری بەرخۆدانیەکی مێژووییان لە سەرحەد پیشاندا و داستانی قاڕەمانیان خوڵقاند. سەرەتا سەرەخۆش لە خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان، خەڵکی وان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق