هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکراکرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە مەتینا شەهید ببوون و وتی: "هاوڕێیانمان ساسۆن و ژێهات بە هەڵوێست و تێکۆشانیان بوون بە باشترین نمونەی میلیتانی ئاپۆیی".

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پەیوەست بە شەهیدان بەم شێوەیە:

"لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا بۆ گەل و ڕایی گشتی بڵاومانکردبووە، کە لەهەرێمی بەرخۆدانی شاخی هەکاری چالاکیەکی هەماهەنگانە ئەنجام دراوە. لەم چالاکیەدا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٨ داگیرکەریش بریندارکران، لەم چالاکیەدا هاوڕێمان ژێهات بە ڕۆحێتی ئاپۆی و قارەمانێتیەکەی زۆرەوە بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو. هەرەوەها هاوڕێ ساسۆن کە لەهەمان چالاکیدا بەشداربوو، لە دوای چالاکیەکە شەهیدبوو.

هاوڕێیانمان ساسۆن و ژێهات بە تایبەتمەندێتی ڕۆحێتی ئاپۆی، لە کاتی ژیان و شەڕیشدا ببوون بە نمونەیەکی ڕوونی گیانفیدایی ئاپۆی و بە حورمەتەوە لە مێژووی تێکۆشاندا جێگەیی خۆیان گرت. هاوڕێیانمان ساسۆن و جێهات، لە بەرامبەر هێرشی داگیرکاری قڕکەردا جەستەیی خۆیان کرد بە قەڵغان و تا دوا هەناسە جەنگان. بە هەڵوێست و تێکۆشانیان بوون بە نمونەیەکی بەرچاویی میلیتانی ئاپۆیی.

سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەیی هێژایی هاوڕێیانمان ساسۆن و ژێهات و هەموو گەلی  وڵاتپارێزی کوردستان دردەبڕین، جارێکیتر دووبارەی دەکەینەوە یادیان لە تێکۆشاندا زیندوو ڕادەگرین.

زانیارییەکانی لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: ساسۆن ئاسمین

ناو و پاشناو: موراد ئۆچەک

شوێنی لە دایک بوون: وان

ناوی دایک و باوک: سینەم – جەعفەر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ / مەتینا

*******

*******

ناسناو: ژێهات باگۆک

ناو و پاشناو: محمەد گۆموش

شوێنی لە دایک بوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: بەدییە - فرات

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ / مەتینا

******

*******