هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ناوچەی مەتینای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەو ڕۆڵە قارەمانانەی کوردستان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی فیداییانە گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. ئێمە بەڵێن، بەرخودانەکەیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەو بارەیەوە:
"سوپای تورکیای داگیرکەر لە هێرشە داگیرکارییەکەی بۆ سەر باشووری کوردستان بەبنبەست گەیشتووە و لە هیوابڕاویدایە. سوپای داگیرکەری بۆ ئەوەی خۆی لەو دۆخە چەقیو و نالەبارە ڕزگار بکات، هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر هەرێمی مەتینا بەرفراوان کردووە. هێزەکانمان بەردەوامن لە بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکەر. لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییانە، وەک لە ناوچەی زاپ، لە ناوچەی مەتیناش بە ئیرادەی پۆڵاینی بەرخۆدانی ئاپۆیی بەرەنگاری دوژمن دەکرێت و پلانی داگیرکەران تێکشکێنراوە. یەکێک لە پێشەنگەکانی ئەم بەرخۆدانە ئەفسانەیەیی هەاوڕێیانمان ڕۆژهات، عەلی و باهۆز بوون، کە بە چالاکیەکانیان بە سەرکەوتوویی لە شێوازی شەڕی تیمە گەڕۆکەکاندا گورزی زۆر قورس و گەورەیان لە داگیرکەران دا. لە بەردەوامیی بەرەنگارییە بێ وێنەکەیاندا لە ٥ی تەموزی ٢٠٢٢دا قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەم ڕۆڵە قارەمانانەی کوردستان بە بەرخۆدانیان لەسەر هێڵی فیدایی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و گوزری کاریگەریان لێدان. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە بەرخودانەکەیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین، سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانیان، گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
نازناو: ڕۆژهات کوردستان
ناو و پاشناو: فەرهاد ئۆتگەن
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک و باوک: حەمدیە - نیعمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا
-
****
نازناو: عەلی تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: مەتین کارابۆگا
شوێنی لەدایکبوون: دیلۆک
ناوی دایک و باوک: ئەسمەر - رەسول
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا
-
-
****
نازناو: باهۆز باگۆک
ناو و پاشناو: فەرهاد دەمیرتاش
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: غەنیمە - ئاسلان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا
ژ.ت