هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی زاپی بڵاوکردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند: "ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە بە دڵنیاییەوە ئامانجی 'ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد'ی شەهیدەکانمان بەدی بهێنین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەم بارەیەوە ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:
"لەو هەڤاڵانەمان، کە لە دژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی فاشیست و پاکتاوکار و بکوژی تورک بۆ سەر زاپ لە ریزی پێشەوەی پیش دا شەڕیان کرد، هەڤاڵانمان ئاڤاڕەش و ماسیرۆ و کەمال بوون، کە بە تاکتیکی شەڕی تیمی گەڕۆک بە شێوەی لێهاتوانە و شارەزایانە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و کارێکیان کرد، کە دوژمن چەندین کوژراو بدات. لە دژی هەوڵەکانی داگیرکەران بە تەکنیکی سەردەم، بە ئیرادەی ئاپۆیی قارەمانانە شەڕیان کرد و داگیرکەرانیان ڕاوەستاندز قوڵایی هەرێمی زاپیان بەکارهێنا و پێشەنگی ئەو چالاکییانە بوون، کە گورزی قورسیان لە داگیرکەران دەدا. هاوڕێیانمان ئاڤاڕەش و ماسیرۆ و کەمال قارەمانانە شەڕیان کرد و لە ٢٢ی نیساندا لە شەڕی قورسی دژ بە داگیرکەراندا شەهید بوون.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: ئاڤاڕەش ئامەد
ناو و پاشناو: خەبات ئاکدەمیر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: مەولودە - کەمال
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ
*****
نازناو: ماسیرۆ ئامەد
ناو و پاشناو: بەرات ئیپەک
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: نەعیمە - جەنگیز
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ
****
نازناو: کەمال پیر
ناو و پاشناو: عەزیز قزلەر
شوێنی لەدایکبوون: گورگوم
ناوی دایک و باوک: فاتمە - ئەرکان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ / زاپ
ئێمە سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستان و بەتایبەتی خانەوادەی بەڕێزی هەڤاڵانمان ئاڤاڕەش و ماسیرۆ و کەمال دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپاتدەکەینەوە کە بەدڵنیاییەوە خەونی شەهیدان بۆ هێنانەدیی 'ڕێبەرایەتیی ئازاد، کوردستانی ئازاد' بەدی دەهێنین".
ژ.ت