هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلا ئامارا ئەکین جەرەنی ئاشکرا کرد کە لە هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بووە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەلی وڵاتپرێزی کوردستان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلا شەهیدە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هاوڕێمان ئامارا ئەکین جەرەن لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە هۆی رووداوێکەوە شەهیدبوو.

هاوڕێمان ئامارا کە بە تامەزرۆیی بۆ ئازادی دەستی بە ژیانی گەریلایەتی کرد، لەهەموو ساتێکدا هەستی بە ئازادی دەکرد، بۆ پارێزگاری لە ژیانی پیرۆزی گەریلا کە لەلایەن هەزاران هاوڕێی شەهیدمانەوە ئافرێندراوە، دەستی بە تێکۆشانێکی بێ وچان کرد. هاوڕێمان بە دروستی و کەسایەتی سروشتی خۆی جێگەی لە دڵی هاوڕێیانیدا کردەوە، لە هەموو کارێکدا سەرکەوتووبوو و یەک لە نمونە باشەکانی جەنگاوەری ئاپۆیی بوو. بە قووڵبوونەوەی لەسەر هێڵی ئازادیی ژن، فەلسەفەی ئازادیی ژن-ی رێبەر ئاپۆی کردە شێوەی سەرەکی ژیان و بووە جەنگاوەری نمونەیی پاژک.

هاوڕێمان ئامارا بەهۆی رووداوێکەوە شەهیدبوو، هەربۆیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی ئەو و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارەدەکەینەوە کە تێکۆشانی نمونەیی هاوڕێمان ئامارا بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ئامارا ئەکین جەرەن بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئامارا ئەکین جەرەن

ناو و پاشناو: ئاژدا چەتین

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک- باوک: موحسینە- حەقی

کات و شوێنی شەهیدبوون:  ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب